riklam

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد: لەكاتی بانگەشەدا ئارامی و ئاسایشی خەڵك لەئەستۆ بگرین

kurdistani 07:45 PM - 2014-04-22
خاتوو هێرۆ سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری كرد

خاتوو هێرۆ سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری كرد

ئەمڕۆ 22-4 خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەكەمی عیراق و ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەردانی مەڵبەندی سێی رێكخستنی هەولێری كردو لەلایەن هەریەك لە رزگار عەلی حەمەجان ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەڵبەندی سێی رێكخستنی هەولێرو شاڵاو كۆسرەت رسوڵ ئەندامی سەركردایەتی ی.ن.ك و ستافێك لە كارگێڕو ئەندامانی مەڵبەند زۆر بەگەرمی پێشوازی لێكرا.
 
لە دانیشتنێكدا ئامادەبوان زۆر بەگەرمی بەخێرهاتنی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدیان كردو خۆشحاڵی خۆیان بەو سەردانەی بەڕێزیان دەبڕی، دواتر هەردوولا لە قسەكانیاندا باسیان لە بارودۆخی سیاسی و ئیداری عیراق و كوردستان و ناوچەكە كرد.
 
لەتەوەرێكی تری دانیشتنەكەیاندا خاتوو هێرۆ تیشكی خستەسەر هەلومەرجی شاری سلێمانی و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ هەردوو لیستەكانی ژمارە 266 و 77ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و  داواشیكرد هەموو لایەك بەگیانی برایەتی و یەكتر قبوڵكردن و لەخۆبوردوی لەم هەڵمەتە بەشداری بكەن بۆ سەرخستنی كاندیدەكانی یەكێـتیی نیشتمانیی كوردستان لە هەردوو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێم.

دواتر رزگار عەلی حەمەجان لەلایەن خۆیەوە باسی لە كارو چالاكیەكانی مەڵبەندی هەولێرو ئامادەكارییەكانی رۆژی هەڵبژاردن كردو وتی: تەواوی رێكخستنەكانمان لە هەولێر بەگوڕو تینەوە بەدەستە جەمعی كار دەكەین بەبێ‌ جیاوازی بۆ كاندیدەكانمان لە ناو هەولێرو دەوروبەر،  هەموو هەوڵ و تواناكانمان خستوەتەگەڕ بۆ سەرخستنی هەردوو لیستەكانی 266 و (77ی یەكێـتیی نیشتمانیی كوردستان.

لە كۆتایدا خاتوو هێرۆ رایگەیاند: پێویستە هەموولایەكمان لەكاتی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن هەوڵبدەین ئارامی و ئاسایشی خەڵكی لە ئەستۆ بگرین وەك چۆن لە بەرنامەكانی یەكێتیدا هاتوە پێویستە لەسەرمان بەشێوازێكی مەدەنی و شارستانیانە بانگەشە بۆ هەردوو لیستەكەمان بكەین.

PUKmedia

 

345192242014_32.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket