riklam

گه‌نجانی سۆسیال دیموكراتی سوید پشتیوانی لیستی 266 و 77 ی یه‌كێتی ده‌كه‌ن

kurdistani 07:14 PM - 2014-04-22
یه‌كێتی وه‌ك حزبێكی سۆسیال دیموكرات پاڵپشتی گه‌نجان بووه‌

یه‌كێتی وه‌ك حزبێكی سۆسیال دیموكرات پاڵپشتی گه‌نجان بووه‌

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ ئاماده‌بوونی هێمن عه‌مید لێپرسراوی رێكخراوی ئازادی لاوان، له‌ شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی خۆی پێشوازی له‌وه‌فدێكی گه‌نجانی سۆسیال دیموكراتی سوید كرد، كه‌ پێك هاتبوون له‌ گابرێل وێك سترۆم سه‌رۆكی لاوانی سۆسیال دیموكرات، و ئینته‌رناسیۆنالی سوید و انور ئه‌رێكسۆن سكرتێری لاوان و كاندیدی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا و ڕۆژگار وه‌تمانی كارگێڕ و به‌رپرسی كاروباری ئه‌وروپای لاوانی سوسیال دیموكراتی سوید و دارینا ئاغا سكرتێری نێوده‌وڵه‌تی لاوانی سۆسیال دیموكراتی سوید  و یعقوب ئه‌ندرسۆن لێپرسراوی رێكخستنه‌كانی سوید و سه‌میر ساڵح نوێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سوید و شۆڕش قادر نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ وڵاتی سوید، لای خۆیانه‌وه‌ وه‌فدی میوان مه‌به‌ستی هاتنه‌كه‌یان بۆ هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ روونكرده‌وه‌و ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد مه‌به‌ستیان له‌م سه‌ردانه‌دا له‌نزیكه‌وه‌ ئاشنابوونه‌ به‌ڕه‌وشی په‌ناهه‌نده‌كانی رۆژئاوا به‌گشتی له‌كوردستان، له‌ وته‌یه‌كیشدا سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بارودۆخی عیراق و ره‌وشی ئاواره‌كانی كوردانی رۆژئاوای له‌ هه‌رێمی كوردستان بۆ وه‌فدی میوان روونكرده‌وه‌.

 له‌هه‌مان  كاتیشدا پێشكه‌وتن و ئاوادانیه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی له‌ سایه‌ی حكومرانی كوردیدا هاتۆته‌ به‌رهه‌م، به‌وردی به‌وه‌فدی میوانی ئاشناكرد، به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ قسه‌كردن بوو له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی  هه‌ڵبژاردنه‌كانی  عیراق، له‌م رووه‌شه‌وه‌ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ پێی راگه‌یاندن، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌ك حزبێكی سۆسیال دیموكرات به‌ دوو لیستی سه‌ربه‌خۆ به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات، له‌ لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ وه‌فدی میوان پاڵپشتی و پشتیوانی خۆیان بۆ كاندیدانی هه‌ردوو لیستی 266 و  77 ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ربڕی.

له‌ كۆتایدا سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ خۆشحاڵی خۆی ده‌بڕی بۆ سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ كوردستان و بۆ پاڵپشتی كردنی گه‌نجانی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و ئه‌و پاڵپشتی و پشتیوانیه‌ی وه‌فدی میوان بۆ كاندیدانی هه‌ردوو لیستی 266 و 77 یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان.


PUKmedia

فۆتۆ زانیار خۆشناو

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket