riklam

كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر پشتوانی له‌ یه‌كێتیه‌كه‌یان ده‌كه‌ن

kurdistani 06:55 PM - 2014-04-22
پشتیوانی لیستی 266 و 77 ی یه‌كێتی ده‌كه‌ن

پشتیوانی لیستی 266 و 77 ی یه‌كێتی ده‌كه‌ن

كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر پشتوانی له‌یه‌كێتیه‌كه‌یان ده‌كه‌ن و رایده‌گه‌یه‌نن كه‌ یه‌كێتی داكۆكی كاری ته‌واو بوسه‌ له‌مافی كه‌مئه‌ندامان .

كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر بۆ دووپاتكردنه‌وه‌ی پشتوانی خۆیان بۆ لیستی 266 و 77 ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌گه‌ڵ لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 12 ی رێكخستنی چه‌مچه‌ماڵ كۆبونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند سوپاسی كه‌م ئه‌ندامانی سه‌نگه‌ری كرد كه‌به‌رده‌وامی پشتوانی یه‌كێتیه‌كه‌یانیان كردوه‌ .

له‌وكۆبونه‌وه‌یه‌دا به‌رزان ئه‌حمه‌د كورده‌ رۆڵی كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ری به‌رز نرخاندو وتی : ئێوه‌ له‌رابردودا به‌شێك له‌جه‌سته‌ی خۆتان كرده‌ قوربانی له‌پێناو ئازای بۆ وڵاته‌كه‌تان یه‌كێتی و جه‌ماوه‌ری یه‌كێتیش هه‌میشه‌ شانازی به‌و فیداكاریه‌ی ئێوه‌وه‌ كردوه‌، بۆیه‌ هه‌رچه‌نده‌ خزمه‌ت به‌ كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر بكرێت هێشتا كه‌مه‌و یه‌كێتیش به‌رده‌وام ده‌بێت له‌خزمه‌تكردنی كه‌مئه‌ندامان و باشتركردنی باروگوزه‌رانی ئێوه‌ی كه‌مئه‌ندامان و منداڵه‌كانتان .

له‌به‌رامبه‌ردا كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر رایانگه‌یاند: چۆن له‌رابردودا گیان فیدایانه‌ له‌پێناو ده‌سته‌ به‌ركردنی ئازادی بۆ وڵاته‌كه‌مان جه‌نگاوین له‌ئێستایشدا بۆ زیاتر به‌ هێزكردنی پێگه‌ی كورد و یه‌كێتیه‌كه‌مان له‌په‌رله‌مانی عیراق پشتوانی له‌لیستی 266 ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌كه‌ین و پشتوانیش له‌ لیستی 77ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێتی له‌رێگه‌ی ئه‌و لیسته‌وه‌ خزمه‌تی زیاتر به‌جه‌ماوه‌ری كوردستان بكات.


PUKmedia هه‌ردی ئه‌بوبه‌كر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket