riklam

وەفدی بەدەپەو هەدەپە دەچنە لای ئۆجەلان

kurdistani 06:36 PM - 2014-04-22
پارێزه‌ره‌كانیشی سه‌ردانی ئۆجه‌لان ده‌كه‌ن

پارێزه‌ره‌كانیشی سه‌ردانی ئۆجه‌لان ده‌كه‌ن

وەفدی بەدەپەو هەدەپە بۆ چاوپێكەوتن لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەچنە ئیمرالی.

فورات نیوز بڵاویكردەوە وەفدی بەدەپەو هەدەپە رۆژی 26ی ئەم مانگە دەچنە ئیمرالی و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆكی دەستگیركراوی پەكەكە كۆدەبنەوە.
بەگوێرەی هەواڵێكی رادیكاڵیش چاوپێكەوتنی ئەندامانی ئەو وەفدە لەگەڵ ئۆجەلان پەسەندكراوە و رۆژی شەممەی داهاتوو دیدارەكە ئەنجام دەدرێت.

 بەرپرسانی BDP لەو بارەیەوە هۆشیاریاندابوو ئەگەر ئاستەنگی دیدار لەگەڵ ئۆجەلان بەردەوامبێت ئەوا پرۆسەی ئاشتی هەڵدەوەشێتەوە.

هەر لەوچوارچێوەیەدا پارێزەرانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان كە پێكدێن لە جەنگیز چیچەك، جەنگیز یورەكلی، ئیبراهیم بیلمەزو عومەر گیونەش بەمەبەستی ئەنجامدانی دیدار سەردانی دۆزگەی گشتی كۆماری بورسایان كردوە، ئەگەر وەڵامێكی ئەرێنیان بدرێتەوە چاوەڕوان دەكرێت سبەینێ بۆ چاوپێكەوتنی ئۆجەلان سەردانی ئیمرالی بكەن.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket