riklam

به‌رپرسی مه‌كۆی گۆڕان له‌ دۆڵی خانه‌قا ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌و گه‌ڕایه‌وه‌ ناو ی.ن.ك

kurdistani 06:27 PM - 2014-04-22
دروشمه‌كانیان دوره‌ له‌ كرداره‌كانیانه‌وه‌

دروشمه‌كانیان دوره‌ له‌ كرداره‌كانیانه‌وه‌

لێپرسراوی مه‌كۆی گۆڕان له‌ دۆڵی خانه‌قا وه‌رتێ ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌و گه‌ڕایه‌وه‌ ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بڕیاریدا له‌نێو ریزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندان درێژه‌ به‌خه‌بات بدات.

 له‌و باره‌یه‌وه‌ نه‌به‌ز حه‌سه‌ن لێپرسراوی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی گۆڕان و لێپرسراوی پێشوی مه‌كۆی گۆڕان له‌ دۆڵی خانه‌قا وه‌رتێ رایگه‌یاند: كه‌ به‌هۆی تاك ره‌وی نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه‌ به‌ته‌نیا و تاكڕه‌وانه‌ بڕیاره‌كان ده‌رده‌كات و هه‌روه‌ها سیاسه‌تی هێرشی ناڕه‌وای ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ كه‌ ته‌نها دژایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌كات، بۆیه‌ ئه‌وانه‌ هۆكاری سه‌ره‌كی ده‌ستله‌كارێشانه‌وه‌ی خۆم و هاوڕییانمه‌ له‌و بزوتنه‌وه‌یه‌.

هه‌روه‌ها وتی:  هۆكارێكی تری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌مان له‌و بزوتنه‌وه‌یه‌، ئه‌و رێككه‌وتنامه‌ ژێربه‌ژێره‌ی گۆڕان بوو كه‌ به‌ ته‌نها بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تاكڕه‌وانه‌ی خۆی بوو  نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، ئه‌و راستیه‌شمان بۆ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ دروشمه‌كانی گۆڕان له‌گه‌ڵ كاره‌كانی زۆردوورن له‌یه‌كه‌وه‌و یه‌كتر ناگرنه‌وه‌ .

ئه‌و لێپرسراوه‌ ده‌ستله‌كاركێشاوه‌یه‌ی گۆڕان وتیشی: به‌و هۆكارانه‌وه‌ من خۆم و هاورێكانم دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌مان له‌ گۆڕان بڕیارمانداوه‌ بچینه‌ناو ریزكانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و درێژه‌ به‌خه‌باتی خۆمان بده‌ین و هه‌وڵی سه‌رخستنی یه‌كێتی ده‌ده‌ین.

 هه‌روه‌ها وتی: ئه‌و رێبازه‌ی ئێمه‌ پێشتر گرتبوومان رێبازێكی هه‌ڵه‌ بوو و داواشی له‌سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ كرد كه‌ ئه‌و رێگایه‌یان گرتووه‌ به‌خۆیاندا بچننه‌وه‌و بگه‌ڕێنه‌وه‌ نێو ماڵه‌ گه‌وره‌كه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، چونكه‌ ئه‌وه‌ تاكه‌ رێگه‌یه‌ بۆ هێنانه‌دی خه‌ونه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و  پێشخستن و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵات.

 چه‌ند رۆژێكیش له‌مه‌وبه‌ر به‌رپرسی مه‌كۆی گۆڕان له‌ ناوچه‌ی چه‌مچه‌ماڵ و سه‌نگاو له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆری هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕان له‌و ده‌ڤه‌ره‌ ده‌ستیان له‌ بزوتنه‌وه‌یه‌ كێشایه‌وه‌و هاتنه‌ نێو ریزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه‌.


 PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket