riklam

نوێكراوه‌ته‌وه‌.. شێخ جەنگی ساڵەیی گەڕایەوە ناو یەكێتی

kurdistani 06:10 PM - 2014-04-22
هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ رێكه‌وتنه‌كه‌ی 17ی نیسان

هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ رێكه‌وتنه‌كه‌ی 17ی نیسان

شێخ جەنگی ساڵەیی ئەندامی دەستلەكاركێشاوەی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان  گەڕایەوە نێو ریزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.

شێخ جەنگی ساڵەیی ئەندامی دەستلەكاركێشاوەی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان رۆژی 20ی ئەم مانگە رایگەیاند: رۆژی 17-4 نامەی دەستلەكاركێشانەوەی خۆی داوە بەبزوتنەوەی گۆڕان و پەشیمانیش نابێتەوە.

دوای تێپەڕبوونی چەند رۆژێك بەسەر پێشكەشكردنی نامەی دەستلەكاركێشانەوەی بەگۆڕان، ئەمڕۆ 22-4 شێخ جەنگی ساڵەیی گەڕانەوەی خۆی بۆ ناو ریزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان راگەیاند.

شێخ جەنگی ساڵەیی لەبارەی هۆكاری دەستلەكاركێشانەوەكەی رایگەیاندبوو: هۆكاری دەستلەكاركێشانەوەكەم بۆ رێكەوتنی 17ی نیسانی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ پارتی و تاكڕەوی و دیكتاتۆریەت و تەسلیم بوون بەپارتی لەلایەن رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕانەوە دەگەڕێتەوەو ئەوەم بەهەڕەشە زانیوە لەسەر پرۆسەی چاكسازی لەهەرێمی كوردستاندا.

دوای رێكەوتنەكەی 17ی نیسانی نێوان گۆڕان و پارتی و دەركەوتنی راستیەكان بۆ هەڵسوڕاوان و ئەندامانی ئەو بزوتنەوەیە، گەڕانەوەی هەڵسوڕاوان و ئەندامانی گۆڕان بۆ ناو ریزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەردەوامە.

 دوێنێش 21-4 عوسمان بانیمارانی هەڵسوڕاوی دیاری پێشوی گۆڕان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە لەبارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو گەڕانەوەی خۆی بۆ ناو ریزەكانی یەكێتی راگەیاندو وتیشی:: بزوتنەوەی گۆڕان ئەو پەیامەی هەڵیگرتبوو نەیتوانی جێبەجێی بكات و پەیامەكەی بگەیەنێت، سەقفی گۆڕانكارییەكان گەیشتە بنبەست، نەك تەنها نەیتوانی چاكسازی و گۆڕانكاری بكات، بەڵكو پرۆسەی چاكسازیشی دواخست، لەمكاتەدا تاكە هێز توانای گۆڕانكاری و چاكسازی هەبێت یەكێتیە، بۆیە بڕیاری گەرٍِانەوەی داوە بۆ ناو یەكێتی.

هاوكات لەچەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان ژمارەیەك بەرپرسی مەكۆی گۆڕان لەگەڵ ئەندامانی ئەو مەكۆیانە وازیان لەگۆڕان هێناوەوەو گەڕاونەتەوە نێو ریزەكانی یەكێتی.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket