riklam

نوێكراوەتەوە.. لەسلێمانی دوو خوێندكاری خۆیان خنكاند

kurdistani 05:49 PM - 2014-04-22
یه‌كێكیان به‌هۆی ده‌رنه‌چونیه‌وه‌ خۆی خنكاندوه‌

یه‌كێكیان به‌هۆی ده‌رنه‌چونیه‌وه‌ خۆی خنكاندوه‌

لەدوو گەڕەكی شاری سلێمانی دوو خوێندكار خۆیان خنكاندو پۆلیسیش دەڵێ یەكێكیان بەهۆی دەرنەچونیەوە خۆی خنكاندوە.

نەقیب سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەبارەی ئەو روداوانەوە بە PUKmediaی راگەیاند: دوێنێ 21-4 كەڵەكنی شاری سلێمانی خوێندكارێك كە تەمەنی 16 ساڵانە بەهۆی دەرنەچونیەوە لەماڵی خۆیاندا بەپەت خۆی خنكاندوە.

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو: بەیانی ئەمڕۆ 22-4 لەگەڕەكی ئازادی شاری سلێمانی خوێندكارێكی تر كە تەمەنی 17 ساڵانە لەماڵەكەی خۆیاندا بەپەت خۆی خنكاندوە، بەڵام هۆكاری خۆخنكاندنی ئەو خوێندكارە نادیارە.

نەقیب سەركەوت ئاماژەی بەوەشدا بۆ لێكۆڵینەوەی زیاتر تەرمەكان رەوانەی پزیشكی دادوەری سلێمانی كراون، هەروەها لێكۆڵینەوەی هێزەكانی پۆلیسیش لەبارەی ئەو روداوانەوە دەستیپێكردوە.

PUKmedia  تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket