riklam

روونكردنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران سه‌باره‌ت به‌ درۆیه‌كی شاخداری هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر

kurdistani 05:30 PM - 2014-04-22
 به‌و درۆیانه‌ مێژووی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران ناشرین نابێت

به‌و درۆیانه‌ مێژووی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران ناشرین نابێت

كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران: كاتێك كۆمه‌ڵه‌كه‌مان دامه‌زراوه‌ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر 5 ساڵان بووه‌.

روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستان ده‌رباره‌ی درۆیه‌كی دیكه‌ی شاخداری هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر.

له‌رۆژی 20 ی ئه‌م مانگه‌دا له‌دیبه‌تی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی كه‌ بۆ سه‌رۆك لیستی لایه‌نه‌كانی به‌شداربووی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رێكخرابوو، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر رایگه‌یاند: كه‌ دامه‌زرێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانه‌ و له‌ئێستادا ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ كراوه‌ته‌ فاسیڵ و وه‌ك بانگه‌شه‌ به‌كارده‌هێنرێت.

له‌و روونكردنه‌وه‌یه‌دا هاتووه‌ كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران له‌ساڵی (1976) دامه‌زراوه‌، كه‌ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر له‌دایك بووی ساڵی (1971)ه‌ و ئه‌و كاته‌ ته‌مه‌نی (5) ساڵ بووه‌ و لێره‌وه‌ بۆ هه‌موو لایه‌كی راده‌گه‌یه‌نین كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستان له‌سه‌ر ده‌ستی ژماره‌یه‌ك گه‌نج و شۆڕشگێڕ دامه‌زرا نه‌وه‌ك جاش قه‌ڵه‌مێك، به‌وته‌كانی ناوبراویش مێژووی پڕسه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستان ناشرین نابێت و راستیه‌كانیش به‌وته‌ی جاش قه‌ڵه‌مێك له‌كه‌دار نابێت.

مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستان
22-4-2014

 

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket