هاووڵاتیانی خورماتوو پشتگیری له یه‌كێتیی ده‌كه‌ن
kurdistani 03:43 PM - 2014-04-22هه‌مووان ده‌نگ به‌یه‌كێتیی ده‌ده‌ن
هاووڵاتیانی خورماتوو پشتگیری خۆیان بۆ سه‌رخستنی لیستی ژماره 210 یه‌كێتیی راده‌گه‌یه‌نن.
لیستی هاوپه‌یمانی برایه‌تی و پێكه‌وه ژیان ژماره ( 210 ) له‌پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كار ده‌كات بۆ چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه له‌چوار چێوه‌ی عیراقێكی ئازاد و فیدراڵ و دیموكراسی له‌سایه‌ی رێزگرتن و جێبه‌جێ كردنی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی وڵات، هه‌روه‌ها په‌سه‌ندكردنی پرنسیپی هاووڵاتی بوون و دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی و ده‌سته به‌ركردنی سه‌رجه‌م مافه‌كانی مرۆڤ و زامنكردنی مافی نه‌ته‌وه و ئایین و ئایین زاكان و رێزگرتن و په‌ره‌پێدانی زمان و كه‌لتووری نه‌ته‌وه و پێكهاته‌كان .
لیستی هاوپه‌یمانی برایه‌تی و پێكه‌وه ژیان لیستی حزبه كوردستانییه‌كانه له‌قه‌زای خورماتوو و 14 كاندیدی هه‌یه 9 كاندیدی سه‌ر به ( ی ، ن ، ك )ه وه 4 كاندیدی سه‌ر به ( پ ، د ، ك )ه وه كاندیدێكیشی سه‌ر به ( حزبی شیوعی كوردستان )ه ، وه له 8 قه‌زای سنوری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ته‌نها له قه‌زای خورماتوو له37 % ی دانیشتووانه‌كه‌ی كورده و نزیكه‌ی ( 35,000 ) هه‌زار ده‌نگده‌ری كوردی تێدایه .
بۆ به‌ده‌ست هێنانی ده‌نگی برا عه‌ره‌به‌كان (ی ، ن ، ك) 7 كاندیدی له‌برا عه‌ره‌به‌كان له‌ناوچه‌كانی ( شرگات ، بێجی ، به‌له‌د ، تكریت ، یه‌سرب ) داناوه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاندیدی به‌هێزی ئه‌و لیسته ته‌نها ( مه‌لا كه‌ریم ) ژماره 1 ، له‌و چوار چێوه‌شدا هاووڵاتیانی خورماتوو پشتگیری خۆیان بۆ سه‌رخستنی لیسته‌كه دووپات ده‌كه‌نه‌وه، له‌م باره‌یه‌شه‌وه هاووڵاتی موراد كاكلی وتی : من وه‌كو هاووڵاتییه‌ك له ڕۆژی ده‌نگدان ده‌چمه سه‌ر سه‌ندوقی ده‌نگدان و ده‌نگی خۆم ئه‌ده‌م به مه‌لا كه‌ریم تاكو داكۆكی له مافه‌كانمان بكات له‌به‌غدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ( 11 ) ساڵی ڕابردوودا مه‌لا كه‌ریم چی له توانایدا بووه بۆ خه‌ڵكی ئه‌م شاره كردوویه‌تی وه دڵنیاشم ئه‌گه‌ر ببێته ئه‌ندامی په‌رله‌مان ده‌نگه‌كانمان به فیڕۆ ناڕوات، وه ئیش و كار‌و خزمه‌تی زۆری لێ چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین و ئه‌م شاره‌ی ئێمه‌ش به ده‌ست چه‌ندین كێشه و گرفته‌وه ده‌ناڵێنێت و هه‌ر ئه‌و ئه‌توانێت چاره‌سه‌ری ته‌واوی كێشه‌كانی ئه‌م شاره بكات ، چونكه خاوه‌ن ئه‌زموون و ڕابردوویه‌كی باشه له ناوچه‌كه‌دا و داوا له هاووڵاتیانیش ده‌كه‌م ده‌نگی خۆیان بده‌ن به مه‌لا كه‌ریم .
هاووڵاتی هاوكار زه‌نگه‌نه وتی: ئێمه وه‌كو كوردی ئه‌م شاره پێویسته له‌سه‌رمان هه‌موو گله‌ییه‌ك به‌لاوه بنێن وه له‌ڕۆژی ده‌نگدانه بچینه سه‌ر سه‌ندوقی ده‌نگدان و ده‌نگی خۆمان بده‌ین به مه‌لا كه‌ریم، چونكه به ڕاستی هه‌ر ئه‌و شییاوی ئه‌و جێگایه‌یه وه ئه‌گه‌ر ئێمه به باشی به‌شداری نه‌كه‌ین له‌ڕۆژی ده‌نگداندا تا چوار ساڵی تر هیچ كه‌سێك هیچ شتێك بۆ شاره‌كه‌مان ناكات، بۆیه داوا له‌خه‌ڵكی ده‌كه‌م به په‌رۆشه‌وه له‌ڕۆژی هه‌ڵبژاردندا به‌شداری بكه‌ن و ده‌نگی خۆیان بده‌ن به مه‌لا كه‌ریم ژماره " 1 " .
هاوڵاتیه‌كی تر وه‌كو كه‌س و كاری شه‌هید و ئه‌نفال وتی: ئێمه وه‌كو كه‌سوكاری شه‌هیدان هه‌موومان ده‌نگ ئه‌ده‌ین به كاندیدی " ی ، ن ، ك " مه‌لا كه‌ریم، چونكه ئه‌م سنوره‌ی ئێمه دوا سنوری كوردستانه‌و چاره‌نووسی له‌چوارچێوه‌ی مادده‌ی ( 140 )دا ماوه‌ته‌وه وه له‌چه‌ند نه‌ته‌وه‌یه‌ك پێكهاتووه و هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی كار له‌سه‌ر خورماتوو ده‌كات ، بۆیه پێویسته ئێمه‌ش به هه‌موومان ده‌نگه‌كانمان بده‌ین و كه‌مته‌رخه‌م نه‌بین له‌و ڕۆژه‌دا ، چونكه هه‌ڵبژاردن به تایبه‌تی بۆ خورماتوو زۆر چاره‌نووسسازه )) .
هه‌روه‌ها كاندیدی ( ی ، ن ، ك ) زنجیره 8 حه‌لا حسێن خه‌ڵه‌ف رایگه‌یاند: من وه‌كو كاندیدی " ی ، ن ، ك " باوه‌ڕی ته‌واوم به‌برایه‌تی و پێكه‌وه ژیان هه‌یه بۆیه له‌م لیسته خۆم كاندید كردووه له‌قه‌زای بێجی و هه‌موو هه‌وڵێكی خۆم خستووه‌ته گڕ بۆ به‌ده‌ستهێنانی زۆرترین ده‌نگ بۆ لیستی ژماره 210 .
كاندیدی به‌هێزی قه‌زای خورماتوو ( مه‌لا كه‌ریم ) له‌و باره‌یه‌وه وتی : ئومێدمان زۆره به پاڵپشتی خه‌ڵكی ناوچه‌كه بگه‌ینه په‌رله‌مانی عیراق، به‌ڵێن ئه‌ده‌م ئه‌گه‌ر متمانه‌ی هاووڵاتیان به‌ده‌ست بهێنم ببمه داكۆكی كارێكی ڕاسته‌قینه‌ی سه‌رجه‌م مافه‌كانی خه‌ڵكی خورماتوو و درێغی نه‌كه‌م له‌جێبه‌جێ كردنی ته‌واوی به‌رنامه‌ی لیستی هاوپه‌یمانی ، بێگومان ئه‌مه‌ش به‌پاڵپشتی هاوكارانم ده‌بێت له‌به‌غدا، هه‌روه‌ها وتیشی داوا له‌و هاووڵاتیانه ده‌كه‌م له‌به‌ر خراپی دۆخی ئه‌منی قه‌زای خورماتوویان به‌جێهێشتووه و له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێ بوون ڕۆژێك پێش ده‌نگدان بگه‌ڕێنه‌وه قه‌زای خورماتوو و هه‌موو كار ئاسانییه‌كمان بۆیان كردووه له دابینكردنی ئۆتۆمبێل له‌و شارانه‌ی كه خه‌ڵكی خورماتووی زۆری تێدایه وه‌كو " كه‌ركوك ، كه‌لار ، سلێمانی ، كفری ، هه‌ولێر " وه داوایان لێده‌كه‌م ده‌نگ و متمانه‌ی خۆیانم پێ ببه‌خشن تاكو بتوانم نوێنه‌رایه‌تیان بكه‌م له به‌غدا، له ئه‌وان ده‌نگدان و له منیش كردار .
جێ ئاماژه‌یه پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ( 796,572 ) ده‌گده‌ری تێدایه و ( 12 ) قه‌واره‌ی سیاسی كێبڕكێ ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ست هێنانی ( 12 ) كورسی په‌رله‌مانی عیراق ، وه له زۆربه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا رێژه‌ی به‌شداربووان له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دیندا پله‌ی یه‌كه‌می هێناوه، بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره‌ش پێده‌چێت به هۆی كارتی ئه‌لیكترۆنییه‌وه دیداره‌ی ته‌زویر زۆر به‌كه‌می روو بدات ، له قه‌زای خورماتووش ئه‌گه‌ر هاووڵاتیان به ڕێژه‌یه‌كی باشی به‌شداری پرۆسه‌كه بكه‌ن كاندیدی ( ی ، ن ، ك ) " مه‌لا كه‌ریم " سه‌ر ده‌كه‌وێت بۆ په‌رله‌مانی عیراق .
PUKmedia ریڤان گه‌رمیانی
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
10:40 AM - 2024-04-20
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
دارایی عیراق سێ بانک بۆ دروستکردنی تەوتین دەستنیشان دەکات
کوردستان 04:35 PM - 2024-04-20 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ بنەماڵەی خاتوو رقیە
پرسەنامە 03:27 PM - 2024-04-20 -
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19