riklam

هه‌ڵه‌بجه‌.. به‌شی نه‌شته‌رگه‌ری چاو ده‌كرێته‌وه‌

kurdistani 02:42 PM - 2014-04-22
له‌سه‌ره‌تادا له‌ نه‌شته‌رگه‌ریه‌ ئاسانه‌كانه‌وه‌ ده‌ستپێكراوه‌

له‌سه‌ره‌تادا له‌ نه‌شته‌رگه‌ریه‌ ئاسانه‌كانه‌وه‌ ده‌ستپێكراوه‌

له‌درێژه‌ی ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی كه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم  به‌ ئاڕاسته‌ی خزمه‌تكردن به‌ هاووڵاتیان ئه‌نجامی ده‌دات، بۆ یه‌كه‌م جار به‌شی نه‌شته‌رگه‌ری چاوی به‌چه‌ندین ئامێری پێشكه‌وتوو له‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی هه‌ڵه‌بجه‌ كرایه‌وه‌.

د. هونه‌ر جه‌عفه‌ر ره‌شید به‌ڕێوبه‌ری گشتی ته‌ندروستی شاره‌زوور به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند:  دوای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوودا ئامێری مایكرۆسكۆپی چاومان دابینكرد،كه‌ له‌توانای ئه‌و ئامێره‌دا هه‌یه‌ نه‌شته‌رگه‌ری ئاوی سپی ئاوی ره‌ش و گۆشتی زیاده‌ی چاوی پێ ئه‌نجام بدرێت.

وتیشی: له‌سه‌ره‌تادا، له‌ نه‌شته‌رگه‌ریه‌ ئاسانه‌كانه‌وه‌ ده‌ستمان پێكردوه‌و له‌ داهاتوویه‌كی نزیكیدا ستافێكی پسپوڕ بۆ نه‌شته‌رگه‌ریه‌ گه‌وره‌كانی چاو پێكده‌هێنین بۆ خزمه‌تكردنی هاووڵاتیانی سنوره‌كه‌.

PUKmedia  فرحان حه‌مه‌خان – هه‌ڵه‌بجه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket