riklam

زیاتر له‌ 86 هه‌زار كارتی ده‌نگدان ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه‌ بۆ كۆمسیۆن

kurdistani 01:48 PM - 2014-04-22
 86 هه‌زار و 322 كارتی ده‌نگدان ماونه‌ته‌وه‌

86 هه‌زار و 322 كارتی ده‌نگدان ماونه‌ته‌وه‌

نوسینگه‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ پارێزگای دیاله‌ رایگه‌یاند كه‌ تائێستا زیاتر له‌ 86 هه‌زار كارتی ئه‌لكترۆنی ده‌نگدان ماونه‌ته‌وه‌و هاووڵاتیان وه‌ریان نه‌گرتووه‌.


زاهیر عه‌زاوی جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی كۆمسیۆن له‌ پارێزگای دیاله‌ رایگه‌یاند: تا ئێستا 86 هه‌زار و 322 كارتی ده‌نگدان ماونه‌ته‌وه‌ كه‌ خاوه‌نه‌كانیان وه‌ریان نه‌گرتووه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ته‌واوی ئه‌و كارته‌ ئه‌لكترۆنییانه‌ له‌ 82 بنكه‌ی ده‌نگداندا ده‌كێشنه‌وه‌و ده‌یگه‌ڕیننه‌وه‌ بۆ كۆمسیۆن.


شایه‌نی باسه‌ پێشتر كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عیراق رۆژی 20 ئه‌م مانگه‌ی به‌ دواین واده‌ی دابه‌شكردنی كارتی ئه‌لكترۆنی ده‌نگدان دیاریكردبوو به‌ڵام دواتر سه‌ربه‌ست موسته‌فا سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه‌ وه‌ك كۆمسیۆن بڕیاریان داوه‌ ماوه‌ی دابه‌شكردنی كارتی ئه‌لكترۆنی ده‌نگدان تا 27 ئه‌م مانگه‌ درێژ بكه‌نه‌وه‌.


PUKmedia   ئا/  ڕه‌هێڵ مه‌حمود

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket