riklam

وه‌زیری ته‌ندروستی سعودیه‌ به‌هۆی ڤایرۆسێكه‌وه‌ ده‌ركرا

kurdistani 12:31 PM - 2014-04-22
به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا

به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا

به‌هۆی له‌رِاده‌ به‌ده‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، شا عه‌بدوڵڵا عه‌بدول عه‌زیزی شای سعودیه‌ وه‌زیری ته‌ندروستی وڵاته‌كه‌ی ناچار كرد ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی ببێت.


شا عه‌بدوڵڵا عه‌بدول عه‌زیز شای سعودیه‌ به‌ فه‌رمانێك دكتۆر عه‌بدوڵڵا ره‌بیعی وه‌زیری ته‌ندروستی وڵاته‌كه‌ی له‌ پۆسته‌كه‌ی دورخسته‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ به‌ هۆكاری دورخستنه‌وه‌كه‌ی بدرێت، به‌ڵام ئه‌م برِیاره‌ش له‌پاش راگه‌یاندنی ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ دێت كه‌ به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ له‌ وڵاتی سعودیه‌ گیانیانله‌ده‌ستداوه‌.


پێشتر ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاتی سعودیه‌ هه‌واڵی گیانله‌ده‌ستدانی 79 هاووڵاتی و توشبوونی 244 هاووڵاتی تریان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاندو له‌لای خۆشییه‌وه‌ عه‌بدوڵڵا ره‌بیعی وه‌زیری ته‌ندروستی له‌كار لابراوی سعودیه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه‌ وه‌زاره‌ت هه‌موو رێوشوێنێكی گرتۆته‌ به‌ر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و له‌ هه‌مانكاتدا له‌ئێستادا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی خۆی بۆ وه‌رزی نوێی حه‌ج و عومره‌ ئاماده‌ ده‌كات.


PUKmedia   و/ رِه‌هێل مه‌حمود
سه‌رچاوه‌/ DW

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket