riklam

كۆمسیۆن: نزیكه‌ی 8 هه‌زار بنكه‌ی ده‌نگدان كراونه‌ته‌وه‌

kurdistani 12:18 PM - 2014-04-22
ئه‌و بنكانه‌ش له‌ 56 هه‌زار وێستگه‌ پێكهاتوون

ئه‌و بنكانه‌ش له‌ 56 هه‌زار وێستگه‌ پێكهاتوون

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عیراق رایگه‌یاند كه‌ له‌ ناوخۆی عیراقدا نزیكه‌ی 8 هه‌زار بنكه‌ی ده‌نگدان و له‌ 20 وڵاتی جیهاندا بنكه‌ی ده‌نگدان كراونه‌ته‌وه‌.


له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سه‌ربه‌ست موسته‌فا ئامێدی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 30 نیسان، حه‌وت هه‌زارو 964 بنكه‌ی ده‌نگدان له‌ شارو شارۆچه‌كانی عیراق كراونه‌ته‌وه‌، ئه‌و بنكانه‌ش له‌ 56 هه‌زار وێستگه‌ پێكهاتوون.

وتیشی: 19 وێستگه‌ی ده‌نگدان بۆ میدیاكاران و 5 وێستگه‌ی ده‌نگدان بۆ كه‌سه‌ ناوداره‌كان كراونه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها 96 بنكه‌ بۆ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی ئه‌نبار كراونه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌هۆی توندوتیژییه‌كانه‌وه‌ روویان له‌ شاره‌كانی تری عیراق كردووه‌ ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ كۆمسیۆن 189 وێستگه‌ی ده‌نگدانی بۆ كارمه‌ندی نه‌خۆشخانه‌كان و گرتوخانه‌كان كردۆته‌وه‌و 2 هه‌زارو 557 وێستگه‌ی ده‌نگدانیش بۆ ده‌نگدانی تایبه‌ت ئاماده‌كراوه‌، هه‌روه‌ها 208 وێستگه‌ی ده‌نگدان بۆ زیندانییه‌كان ته‌رخانكراوه‌.

له‌ باره‌ی ئه‌و هاووڵاتییه‌ عیراقییانه‌ی كه‌ له‌ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ ده‌ژین سه‌ربه‌ست ئامێدی رایگه‌یاند: بنكه‌ی ده‌نگدان له‌ 20 وڵاتی جیهاندا كراونه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ 102 بنكه‌و 654 وێستگه‌ پێكدێت.


هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكرد: 60 هه‌زار چاودێری لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی به‌شداربوو له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی 30 نیساندا نوێنه‌رایه‌تی حیزبه‌كانیان ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ له‌لای خۆشییه‌وه‌ كۆمسیۆن 38 هه‌زارو 179 چاودێری بۆ سه‌ر سندوقه‌كان ئاماده‌ كردووه‌.


PUKmedia  ئا/ ره‌هێڵ مه‌حمود

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket