riklam

سوریا.. واده‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی دیاریكرا

kurdistani 11:25 AM - 2014-04-22
له‌رۆژی 3-6 ئه‌مساڵدا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له‌سوریادا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

له‌رۆژی 3-6 ئه‌مساڵدا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له‌سوریادا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی سوریا رایگه‌یاند كه‌ له‌رۆژی 3- 6  داهاتوودا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له‌ وڵاتی سوریادا ئه‌نجامده‌درێت كه‌ ئه‌مه‌ش واده‌كات به‌شدار ئه‌سه‌د بۆ ویلایه‌تی سێیه‌م ببێته‌وه‌ به‌ سه‌رۆكی وڵات.

موحه‌مه‌د جیهان له‌حام سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی سوریا رایگه‌یاند  كه‌ بڕیاریانداوه‌ له‌رۆژی 3-6 ئه‌مساڵدا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له‌وڵاتی سوریادا به‌ڕێوه‌بچێت و راشیگه‌یاند كه‌ هه‌ركه‌سێك ده‌یه‌وێت خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكی وڵات كاندید بكات ده‌بێت له‌ماوه‌ی 10 رۆژدا ناوی خۆی تۆمار بكات.

ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: ده‌بێت هاووڵاتیان له‌رێگای سندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه‌ جارێكی تر نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی خۆیان بۆ پۆستی سه‌رۆكی وڵات ده‌ستنیشان بكه‌ن، هه‌روه‌ها داوای له‌ هاووڵاتیانی سوریا كرد كه‌ به‌شداری له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا بكه‌ن .

شایه‌نی باسه‌ پێشترو له‌رۆژی 14 ئازاری ئه‌مساڵدا ئه‌نجومه‌نی گه‌لی سوریا بڕیاریدا كه‌ رێگا به‌خۆ كاندید كردنی ئه‌و كه‌سانه‌ نه‌دات كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات بونه‌ته‌ ئۆپۆزسیۆن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش یاسایه‌كی نوێیان بنیات نا كه‌ به‌پێی ئه‌و یاسایه‌ نابێت ئه‌و كه‌سه‌ی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكی وڵات كاندید ده‌كات له‌ ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوودا وڵاتی جێ هێشتبێت، به‌ڵكو ده‌بێت له‌و ماوه‌یه‌دا له‌ نێو خاكی سوریادا بوبێت كه‌ ئه‌مه‌ش رێگا بۆ خۆ كاندید كردنه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌دات كه‌ بۆ ویلایه‌تی سێیه‌م سه‌رۆكایه‌تی وڵات بگرێته‌وه‌ ده‌ست.

سه‌رچاوه‌/DW


PUKmedia و/ره‌هێڵ مه‌حمود

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket