riklam

مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ ده‌كات

kurdistani 01:43 PM - 2014-04-21
بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ له‌شاری سلێمانی كۆببێته‌وه‌

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ له‌شاری سلێمانی كۆببێته‌وه‌

ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ئه‌مڕۆ 21-4 مه‌كته‌بی سیاسی كۆده‌بێته‌وه‌ بۆ گفتۆگۆ كردن له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێ هه‌ردوو وه‌فدی دانوستانكاری یه‌كێتیی و پارتی.

حاكم قادر حه‌مه‌جان كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی وه‌فدی دانوستانكاری یه‌كێتیی و پارتی، بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ له‌شاری سلێمانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی كۆببێته‌وه‌ بۆ گفتوگۆ كردن له‌باره‌ی چۆنێتی پێكهێنانی حكومه‌ت و به‌شداریكردن و نه‌كردنی یه‌كێتیی له‌كابینه‌ی نوێدا.

وتیشی: یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سووره‌ له‌سه‌ر وه‌رگرتنی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، چونكه‌ وه‌رگرتنی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ به‌مافی خۆمان ده‌زانیین و ئه‌و داوایه‌ش هۆكاری خۆی هه‌یه‌.


PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket