riklam

زۆرە لەكەمدا ‌

kurdistani 11:36 AM - 2014-04-21
.

.

-تۆ ئەگەر راست ئەكەیت‌و كوردییەكەت باشە فەرموو ئەم شیعرەی (نالی)یم بۆ لێك بدەرەوە.

+ كامە قوربان؟

-ئەوەی كە ئەڵێ:

عیشقت لەدڵ‌و دیدەیی پڕ ئەشك‌و ئەلەمدا

گونجایش‌و تەسكینی نییە زۆرە لەكەمدا

+ ئینجا ئەوە لێی ئاسانتر نییە. عیشقت بەنیسبەت دڵ‌و چاومەوە وەكو زۆر وایە لەكەمدا.

-ئاخر یەعنی چی زۆرە لەكەمدا؟

+ یەعنی جێی نابێتەوە.

-تێی ناگەم بەخوا.

+ بۆ تێی ناگەی برا؟.. ئەزانی (زۆرە لەكەمدا) وەكو چی؟ وەكو هەڵمەتی هەڵبژاردن لەجادەی سەهۆڵەكەدا.. وەكو باسكردنی فێڵە سیاسییەكان لەوتارێكدا.. وەكو كابرا پەرلەمانتارە قەڵەوەكە لەبەردەم كامێرادا..

-تكات لێ‌ ئەكەم باسی هەرچییەك ئەكەی باسی كامێرا مەكە. ئەسڵەن بەقەدەر قنگە جگەرەیەك ئیمانم بەكامێرا نەماوە.

+ كامیان؟ كامێرای موعارەزە یان هی دەسەڵات؟

-وەڵڵا هی هەردووكیان. ماڵی باوكت ئاوابێ ئەگەر لەمەسڵەحەتیاندا بێ بچووكترین چاڵی سەرجادەو بانەكانت وا بۆ گەورە ئەكەن لەچاڵی چاڵدێران خراپتر كەچی عەیب‌و شورەیی ئەو خەنەقە زلەی بەینی خۆرهەڵات‌و باشوری كوردستان نابینن.

+وەڵڵاهی راست ئەكەی، منیش مولاحەزەم كردووە. بەڕەئی تۆ بۆچی وایە؟ خەتای وێنەگرەكانە؟

-باوەڕ ناكەم. ئەڵێن كامێراكان خراپن.

-بۆچی خراپن؟

+ نازانم. لەوانەیە كامێرای توركی بن.

د.شیركۆ عبدالله‌‌ 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket