riklam

جه‌زائیر.. 11 سه‌رباز كوژران

kurdistani 11:22 AM - 2014-04-21
شه‌ڕو پێكدادانه‌كان چه‌ند سه‌عاتێكی خایاندووه‌

شه‌ڕو پێكدادانه‌كان چه‌ند سه‌عاتێكی خایاندووه‌

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی وڵاتی جه‌زائیر هه‌واڵی كوژرانی 11 سه‌ربازی سوپای ئه‌و وڵاته‌ی راگه‌یاند.


راپۆرته‌ هه‌واڵییه‌كانی وڵاتی جه‌زائیر له‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئه‌و وڵاته‌وه‌ رایانگه‌یاند كه‌ به‌هۆی كه‌مینێكی گروپی چه‌كداری ''كاریار''كه‌ تێیدا قافله‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌و وڵاته‌ كراوبوونه‌ ئامانج له‌ناوچه‌ی ئیبۆدرارن كه‌ 100 كیلۆمه‌تر دووره‌ له‌ شاری جه‌زائیری پایته‌خته‌وه‌ زیاتر له‌ 11 سه‌ربازی سوپای جه‌زائیر كوژران.

له‌و باره‌یه‌وه‌ ئاژانسی هه‌واڵی جه‌زائیر رایگه‌یاند كه‌ شه‌ڕو پێكدادانه‌كان چه‌ند سه‌عاتێكی خایاندووه‌و نزیكه‌ی 15 هاووڵاتیش به‌ هۆیه‌وه‌ كوژراوو بریندار بوون.


سه‌رچاوه‌/DW


PUKmedia و/ڕه‌هێڵ مه‌حمود

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket