riklam

نوێكراوه‌ته‌وه‌..شێخ جه‌نگی ساڵه‌یی: له‌به‌ر رێكه‌وتنه‌كه‌ی 17ی نیسان ده‌ستم له‌گۆڕان كێشایه‌وه‌

kurdistani 08:39 PM - 2014-04-20
ده‌ڵێ رێكخه‌ری گشتی تاكڕه‌و بوه‌و ته‌لسيمی پارتی بووه‌

ده‌ڵێ رێكخه‌ری گشتی تاكڕه‌و بوه‌و ته‌لسيمی پارتی بووه‌

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر شێخ جه‌نگی ساڵه‌یی ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌سته‌اكركێشانه‌وه‌ی خۆی له‌گۆڕان رایگه‌یاند.

شێخ جه‌نگی ساڵه‌یی ئه‌ندامی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵی كوردسات نیوز رایگه‌یاند: له‌ 17ی ئه‌م مانگه‌وه‌ نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆم له‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان داوه‌ته‌ نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌كه‌و ئه‌مڕۆش به‌ته‌واوی ده‌ستله‌كاركشانه‌وه‌ی خۆم له‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ رایگه‌یاندوه‌و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كم به‌گۆڕانه‌وه‌ نه‌ماوه‌.

شێخ جه‌نگی ساڵه‌یی له‌باره‌ی هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌یه‌وه‌ رایگه‌یاند: هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌م بۆ رێكه‌وتنی 17ی نیسانی نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و پارتی و تاكڕەوی و دیكتاتۆریەت و تەسلیم بوون بەپارتی لەلایەن رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕانەوە بەھەڕەشە زانیوە لەسەر پرۆسەی چاكسازی لەھەرێمی كوردستاندا.

ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عوسمان بانیمارانی هه‌ڵسوڕاوی دیاری ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ دێت كه‌ دوێنێ 19-4 نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی دایه‌  نه‌وشیروان مسته‌فاو دواتریش رایگه‌یاند: هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌و بزوتنه‌وه‌یه‌وه‌ نه‌ماوه‌و ئه‌گه‌ر درێژه‌ به‌كاری سیاسی بدات ده‌چێته‌ نێو ریزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه‌.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket