riklam

دەستەی پارێزگاری عارف روشدی هەڵوێستی خۆیان راگەیاند

kurdistani 07:10 PM - 2014-04-20
له‌گه‌ڵ مه‌لا به‌ختیار كۆبوونه‌وه‌

له‌گه‌ڵ مه‌لا به‌ختیار كۆبوونه‌وه‌

ئەمڕۆ 20-4 مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی، لەبارەگای مەكتەبی سیاسی لەسلێمانی، لەبەرامبەر بڕیاری درێژەدان بەخەبات لەناو ریزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی‌و هەڵوێست وەرگرتنیان دژی سەنگەر گۆڕینی (عارف روشدی)، پێشوازی لەپێشمەرگەكانی دەستەی پارێزگاری ناوبراو كرد.
 
دوابەدوای ئەو رونكردنەوەیەشی كە "ئێوە پێشمەرگە‌و دەستەی پارێزگاری سەركردایەتییەكی یەكێتیی بوون، نەك كەسێك ‌و ناوێك، ئەركی یەكێتیانەتان لەسەرشانبوە، بۆیە كاتێك دەزانن، ئەو كەسە لەیەكێیتی لایداوە، هەڵوێستی خۆتان دەپارێزن‌و ئامادەنەبوون لەگەڵا ئەودا هەڵبدێرێن".

لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی، بەناوی مەكتەبی سیاسی-یەوە، لەبەرامبەر هەڵوێستی پێشمەرگانەو هەڵوێستی یەكێتیی-یانەیان بۆ درێژەدان بەخەباتی یەكێتی، سوپاسیكردن ‌و تەئكیدیشی كردەوە كە: پێشمەرگەی یەكێتیی، دڵسۆزی یەكێتیی، ئەندامی یەكێتیی، لەكاتێكدا كە دەگاتە دووڕیان‌و دەبێ‌ بڕیارێكی شۆڕشگێڕانە بدات، بێگومان دەبێ‌ شۆڕشگێڕبێ‌‌و وتیشی: ئێوەی پێشمەرگەش، لەكاتی خۆیدا‌و لەپێناو درێژەدان بەخەباتی یەكێتیی نیشتمانیی، بڕیاری شۆڕشگێڕانەی خۆتان داوە.

هەروەك ئەم هەڵوێستەی بەمایەی دڵسۆزی ئەو پێشمەرگانە زانی، بۆ یەكێتیی نیشتمانیی، بۆ هەڤاڵ مام جەلال، بۆ شەهیدەكانی یەكێتیی، بۆ دیموكراسی، بۆ ئازادی ‌و بۆ ئامانجە دوورو نزیكەكانی یەكێتیی.

PUKmedia

479192042014_11.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket