riklam

خوێندكاران پشتگیری لیستی 266 و 77 ی یه‌كێتی ده‌كه‌ن

kurdistani 06:19 PM - 2014-04-20
كارنامه‌ی لیستی 266 و 77 له‌ خزمه‌تی خوێندكاراندایه‌

كارنامه‌ی لیستی 266 و 77 له‌ خزمه‌تی خوێندكاراندایه‌

یه‌كێتیی نیشتماینی كوردستان هه‌میشه‌ پێشه‌نگ بوه‌ له‌ داهێنان و نوێگه‌ری له‌و پێناوه‌شدا هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامه‌ بۆ خزمه‌تكردن به‌ چینی خوێندكاران .


   ئاراز عه‌بدولخالق كه‌خوێندكاری ده‌رمانسازیه‌ به ‌PUKmedia ی راگه‌یاند: یه‌كێتی وه‌ك پارتێكی پێشكه‌وتن خواز هه‌میشه‌ گرنگی به‌ چینی خوێندكاران داوه‌ بۆ زیاتر به‌ره‌و پێشبردنی وڵات له‌سه‌رده‌ستی خوێندكاران.

وتیشی: گه‌ر ئاورێك له‌رابردوو بده‌ینه‌وه‌ ئه‌و راسته‌یمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ یه‌كێتی خاوه‌نی چه‌ندین پڕۆژه‌ی گرنگه‌ كه‌ خوێندكاران سودمه‌ندبوون لێی، له‌وانه‌ زیادكردنی ژماره‌ی زانكۆكان له‌كوردستان و ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی خوێندكاران بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و چه‌ندین كاری دیكه‌ بۆیه‌ وه‌ك خوێندكارێك پشتیوانی له‌لیستی 266 ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و لیستی 77 ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌كه‌م .

شاڵاو به‌كر كه‌خوێندكاری په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی كۆیه‌ یه‌ به ‌PUKmedia ی وت: له‌رابردوودا ته‌نها یه‌ك په‌یمانگای هونه‌ره‌ جوانه‌كان هه‌بوو، به‌ڵام له‌ئێستادا له‌زۆربه‌ی شاروشارۆچه‌كه‌كانی كوردستان په‌یمانگای هونه‌ره‌ جوانه‌كان كراوه‌ته‌وه‌، خوێندكارنیش سه‌رپشككراون له‌كام په‌یمانگایان درێژه‌ به‌خوێندن ده‌دات.

 وتیشی: ئه‌و په‌یمانگایانه‌ كه‌ له‌كوردستاندا نه‌خه‌شه‌ دارێژه‌ره‌كانیان یه‌كێتی بووه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كێتی گرنگی زۆری داوه‌ به‌ هونه‌رمه‌ندان و ده‌یه‌وێت له‌ئێستا به‌دواوه‌ هونه‌رمه‌ندی ئه‌كادیمی له‌هه‌موو بواره‌كاندا دروست بكات، بۆیه‌پشتوانی ته‌واو له‌ لیسته‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی بواری خوێندن له‌كوردستاندا زیاتر و زیاتر گه‌شه‌ بكات.

یه‌كێتی خوێندكاران دروست ده‌كات و دواتریش سود له‌تواناكانیان وه‌ر ده‌گرێت، د. ئومێد ره‌فیق كاندیدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به ‌PUKmedia  ی راگه‌یاند: وه‌ك كاندیدی یه‌كێتی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كه‌له‌لایه‌ن یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه‌ كاندیدكراوم گه‌ر خوێندكاران متمانه‌ی خۆیانم پێ ببه‌خشن ئه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هاورێكانم له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داكۆكی زیاتر له‌مافه‌كانی خوێندكاران ده‌كه‌م له‌پێناو زیاتر خزمه‌تكردن به‌ خوێندكاران.


PUKmedia هه‌ردی ئه‌بوبه‌كر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket