riklam

یه‌كێتی ژووره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازی رێز له‌ PUKmedia ده‌نێت

kurdistani 05:57 PM - 2014-04-20
بروانامه‌ی رێز لێنان به‌خشرایه‌ PUKmedia

بروانامه‌ی رێز لێنان به‌خشرایه‌ PUKmedia

ئه‌مڕۆ 20-4 یه‌كێتی ژووره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی رێزلێنان له‌كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و له‌ یادی 116 ساڵه‌ی رۆژی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی له‌ سه‌نته‌ری ژووری بازرگانی شاری هه‌ولێر مه‌راسیمێكی رێكخست .

سه‌ره‌تا دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆكی یه‌كێتی ژووره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستان وته‌یه‌كی بیشكه‌شكردو تێدا وێرای به‌خێرهاتنی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن تیشكی خسته‌سه‌ر رۆڵی میدیاو ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی بواری رۆژنامه‌گه‌ری له‌ هه‌رێمی كوردستاندا.

 هه‌روه‌ك راشیگه‌یاند: میدیا ڕۆڵی به‌رچاوی هه‌بووه‌ له‌ پێشكه‌وتنه‌ ئابوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌ پێویستیشمان زانی له‌ یادی 116 ساڵه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری كوردیدا سوپاس و پێزانیینی خۆمان ئاڕاسته‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن بكه‌ین، كه‌ له‌ماوه‌ی رابردوودا زۆر چالاكانه‌ كاریان كردووه‌و هاوكارمان بوون .

له‌كۆتایشدا یه‌كێتی ژووره‌كانی  بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستان بڕوانامه‌ی ڕێزلێنانی به‌خشیه‌ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و نوێنه‌ریPUKmedia  له‌شاری هه‌ولێر بڕوانامه‌كه‌ی وه‌رگرت .


PUKmedia

 

3056172042014_11111.JPG

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket