riklam

به‌غدا.. تیرۆرستان هێرشیان كرده‌ سه‌ر زانكۆی ئیمام كازم

kurdistani 03:48 PM - 2014-04-20
یه‌كێكیان له‌به‌رده‌م ده‌رگای چونه‌ژووره‌وه‌ خۆی ته‌قاندۆته‌وه‌‌

یه‌كێكیان له‌به‌رده‌م ده‌رگای چونه‌ژووره‌وه‌ خۆی ته‌قاندۆته‌وه‌‌

ئه‌مڕۆ 19-4 له‌ ناوچه‌ی سه‌دری خۆرهه‌ڵاتی به‌غدا سه‌رجه‌م بینای فه‌رمانگه‌ حكومیيه‌كان چۆڵكران، به‌مه‌به‌ستی خۆپاراستن له‌ هێرشێكی تیرۆرستی.

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت رایگه‌یاند: چۆڵكردنی فه‌رمانگه‌كان پاش ئه‌وه‌ دێت كه‌چه‌ند كه‌سێكی خۆكوژ هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر زانكۆی (ئیمام كازم) له‌ گه‌ڕه‌كی (اور العازیه‌) له‌شاری سه‌در.

به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنج تیرۆرستی خۆكوژ كه‌پشتێنه‌ی بۆمبڕێژكراویان له‌خۆیان به‌ستبوو هێرشیان كرده‌ سه‌ر زانكۆی (ئیمام كازم) و یه‌كێكیان له‌به‌رده‌م ده‌رگای چونه‌ژوره‌وه‌دا خۆی ته‌قاندۆته‌وه‌و ئه‌وانی تریش توانیان بچنه‌ ژوره‌وه‌و هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر مامۆستاو خوێندكارانی ناو زانكۆكه‌.

 به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیش له‌و كرده‌وه‌ خۆكوژیه‌دا پێنج كه‌س شه‌هیدبوون، كه‌ سێ كه‌سیان پۆلیسن.

هه‌روه‌ها هه‌ر له‌و رووداوه‌دا  15  كه‌سی تریش برینداربوون كه‌ خوێندكارو مامۆستاو پۆلیسن.

 PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket