riklam

په‌یامی‌ حاكم ئافراسیاو ئیبراهیم ‌

kurdistani 01:51 PM - 2014-04-20
كاندیدی‌ ژماره‌ 32 له‌لیستی‌ 266

كاندیدی‌ ژماره‌ 32 له‌لیستی‌ 266

كاندیدی‌ ژماره‌ (32) له‌لیستی‌ (266)ی‌ یه‌كێتی‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق
ئافراسیاو ئیبراهیم ساڵح ناسراو به‌ (حاكم ئافراسیاو)، له‌ساڵی‌ (1955) له‌پارێزگای‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ شه‌هید له‌خێزانێكی‌ نیتشمان په‌روه‌ر له‌دایكبووم، خوێندنی‌ سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی‌ و ئاماده‌ییم هه‌ر له‌و شاره‌ ته‌واو كردووه‌.
ئه‌گه‌ر متمانه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان به‌ده‌ست بهێنم به‌ڵێن ده‌ده‌م به‌خوای‌ گه‌وره‌ و گه‌لی‌ كورد هه‌وڵی‌ ته‌واوی‌ خۆم ده‌ده‌م له‌گه‌ڵ هاوڕێكانم له‌فراكسیۆنی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان بۆ جێبه‌جێ‌ كردنی‌ به‌رنامه‌ گشتگیره‌كه‌ی‌ یه‌كێتی‌.
هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی‌ پسپۆری‌ خۆشم وه‌ك كه‌سێكی‌ یاسایی و دادوه‌رێكی‌ پێشوو به‌ڵێن ده‌ده‌م كه‌ هه‌وڵ و شه‌ونخونی‌ خۆم بخه‌مه‌ گه‌ڕ و نه‌هێڵم هیچ یاسایه‌ك دژی‌ ده‌ستوری‌ و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان له‌په‌رله‌مانی‌ عیراق تێپه‌ڕێت و هه‌وڵیش ده‌ده‌م چی‌ یاسایه‌ك له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان و نوێنه‌رانی‌ كورد له‌خوله‌كانی‌ پێشوودا فریا نه‌كه‌وتوون یان به‌هه‌ر هۆكارێك بێت بۆیان نه‌كراوه‌ من له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م نوێنه‌رانی‌ تری‌ كوردا كاریان بۆ بكه‌م بۆ تێپه‌ڕاندنیان.
هه‌روه‌ها وه‌ك دادوه‌رێكیش كه‌ له‌دادگای‌ تاوانه‌كانی‌ عیراقی‌ باڵا ماوه‌ی‌ زیاتر له‌ (9) ساڵ كارم كرد و به‌خۆشحاڵییه‌وه‌ توانیمان زۆربه‌ی‌ زۆری‌ ئه‌و تاوانانه‌ی‌ به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی‌ كوردستان كرابوو وه‌ك (كیمیابارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ و قه‌ره‌داغ و دۆڵی‌ جافایه‌تی‌ و سیروان و ئاوه‌ژێ و شاناخسێ‌ و كانی‌ توو بالیسان) و ئه‌نفال كردنی‌ گه‌لی‌ كورد و بارزانییه‌كان و تاوانی‌ كورده‌ فه‌یلییه‌كان و پاكتاوی‌ نه‌ژادی‌ له‌كه‌ركوك و چوار ده‌وری‌ و تاوانی‌ بۆردومان كردنی‌ شاری‌ قه‌ڵادزێ‌ به‌ ناپاڵم له‌ساڵی‌ (1974) و خاپوور كردن و تاوانی‌ راگواستنی‌ سه‌یدسادق و وێران كردنی‌ و تاوانی‌ راپه‌ڕین و وشك كردنی‌ (ئه‌هواره‌كان) و تاوانی‌ پیاوانی‌ ئاینی‌ و تاوانی‌ دوجیل و تاوانی‌ ئه‌حزابی‌ علمانی‌ یه‌كلایی بكه‌ینه‌وه‌و خۆشبه‌ختانه‌ هه‌موو تاوانباره‌كانمان به‌سزای‌ خۆیان گه‌یاند و توانیشمان زۆربه‌ی‌ ئه‌و كه‌یسانه‌ وه‌ك تاوانی‌ جینۆساید و تاوانی‌ دژی‌ مرۆڤایه‌تی‌ بناسێنین، وه‌ك دادگا بڕیارمان له‌سه‌ردان.
هه‌وڵی‌ ته‌واوی‌ خۆشم ده‌ده‌م بۆ به‌جینۆساید ناساندی‌ ئه‌و تاوانانه‌ی‌ كه‌ ده‌رهه‌ق به‌ گه‌لی‌ كورد كراوه‌ له‌ئاستی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر بووم به‌نوێنه‌ری‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان هه‌وڵ ده‌ده‌م ئه‌و كه‌یسانه‌ی‌ تائێستا له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی‌ عیراقه‌وه‌ وه‌ك جینۆساید نه‌ناسێنراون كاریان بۆ بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌په‌رله‌مان بڕیاری‌ به‌ جینۆساید ناساندیان بۆ ده‌ربچێت، هه‌روه‌ها كاریش ده‌كه‌م بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی‌ قوربانیان و‌ زیان لێكه‌وتووانی‌ ئه‌و تاوانانه‌ی‌ كه‌ ئاماژه‌م پێداون به‌تایبه‌تی‌ ئه‌و تاوانانه‌ی‌ كه‌ به‌رامبه‌ر به‌ گه‌لی‌ كورد كراون.

له‌كوردستانی نوێوه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket