لاند رۆڤه‌ر په‌رده له‌سه‌ر ته‌كنه‌لۆجیای ئۆتۆمبێلی شه‌فاف لاده‌دات
kurdistani 01:01 PM - 2014-04-20سه‌قفی گریمانه‌ییی شه‌فاف بۆ بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێل راگه‌یاند
سه‌قفی گریمانه‌ییی شه‌فاف بۆ بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێل به‌شێكه له كۆمه‌ڵه ته‌كنه‌لۆجیایه‌كی نوێ كه له ئۆتۆمبێلی نمونه‌یی (دیسكه‌ڤه‌ری ڤیجین) نمایش ده‌كرێت له میانه‌ی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی نیویۆرك بۆ ئۆتۆمبێل.
لاند رۆڤه‌ر چه‌مكی سیسته‌می پێشكه‌وتووی كامێرای له رێگه‌ی سه‌قفی گریمانه‌ییی شه‌فاف بۆ بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێل راگه‌یاند له‌گه‌ڵ ئاسته‌كانی درككردنی نوێ بۆ شوفێر له رێگه‌ی بواری بینینێكی په‌ره‌پێدراو بۆ جۆر و چۆنیه‌تیی ئه‌و رێگه‌یه‌ی كه دێته به‌رده‌م ئۆتۆمبێله‌كه، ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی بینینی پێشه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه به‌شێوه‌یه‌كی گریمانه‌یی له‌نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا، ئه‌مه‌ش ته‌كنه‌لۆجیایه‌كی نوێیه كه وا ده‌كات شوفێر به جوانی به‌شی خواره‌وه‌و پێشه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه ببینێت، له‌گه‌ڵ روونییه‌كی گشتگیر بۆ سه‌رجه‌م ئاسته‌نگه‌كان.
لاند رۆڤه‌ر ته‌كنه‌لۆجیایه‌كی پێشه‌نگی بۆ فه‌راهه‌مكردنی بینینێكی ژماره‌یی بۆ جۆر و چۆنیه‌تی ئه‌و رێگه‌یه‌ی كه دێته به‌رده‌م ئۆتۆمبێله‌كه پێشخست، به‌جۆرێك ده‌رده‌كه‌وێت وه‌ك ئه‌وه‌ی كه بۆنیتی ئۆتۆمبێله‌كه به‌ڕاستی شه‌فاف بێت.
له پێشخستنێكی پێشه‌نگ بۆ ته‌كنه‌لۆجیای بینینی یارمه‌تیده‌ر بۆ شوفێر، كامێرا جێگیركراوه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی پێشه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه هه‌ڵده‌ستێت به وێنه‌گرتنی زانیارییه‌كان و ناردنی بۆ شاشه‌ی نمایشكردنی پێشه‌وه له‌سه‌ر ئاستی سه‌ر بۆ فه‌راهه‌مكردنی بینینی جۆر و چۆنیه‌تی ئه‌و رێگه‌یه‌ی كه دێته به‌رده‌م ئۆتۆمبێله‌كه‌و وه‌ك ئه‌وه دیاره كه له رێگه‌ی سه‌قفی ئۆتۆمبێله‌كه‌و ناو بۆنیته‌وه بێت.
ئه‌و ته‌كنه‌لۆجیایه‌ش كه داهێنه‌رانی ناویان ناوه سه‌قفی شه‌فافی ئۆتۆمبێل، رۆلی ته‌كنه‌لۆجیای پێشكه‌وتوو له بره‌ودان به تواناكانی لاند رۆڤه‌ر ده‌خاته‌ڕوو كه وێنه‌ی نیه.
ئه‌و ته‌كنه‌لۆجیا نوێیه له كاتی لێخوڕیندا له پێچكردنه‌وه سه‌خته‌كاندا یاخود مناوه‌ره‌كردن له رووبه‌ره ته‌سكه‌كاندا بواری بینینی په‌ره‌پێدراو بۆ جۆر و چۆنیه‌تی ئه‌و رێگه‌یه‌ی كه دێته به‌رده‌م ئۆتۆمبێله‌كه‌و گۆشه‌و دۆخی تایه‌كانی پێشه‌وه فه‌راهه‌م ده‌كات.
له لێدوانێكیدا دكتۆر ۆولف گانگ به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكار بۆ توێژینه‌وه و ته‌كنه‌لۆجیا له جاگوار لاند رۆڤه‌ر راگه‌یاندووه: پێمان وایه ئه‌و 25 ساڵه‌ی داهاتوو زۆر وروژێنه‌رتر و دینامیكیتر ده‌بێت له پیشه‌سازیی ئۆتۆمبێل و به‌ره‌وپێشچوونی گه‌وره له بواره‌كانی داهێنانی ژینگه‌یی و سه‌لامه‌تی و تواناكان ده‌بینین، له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی توانای ئۆتۆمبێله‌كانمان و په‌ره‌پێدانی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی لێخوڕینی سه‌ربه‌خۆ تیایدا له رێگا سه‌خته‌كاندا، بێگومانین كه ئه‌مه به‌رده‌وامبوونی لێخوڕین به ته‌واوی متمانه‌وه له هه‌موو جۆره رێگاكان بۆ شوفێر ده‌ڕه‌خسێنێت و ئێمه كارده‌كه‌ین له‌سه‌ر پێشخستنی ته‌كنه‌لۆجیای نوێ له نێویشیاندا سه‌قفی شه‌فافی ئۆتۆمبێل بۆ فه‌راهه‌مكردنی بواری بینینێكی په‌ره‌پێدراو كه یارمه‌تی شوفێر ده‌دات بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌موو جۆره رێگایه‌ك له رێگا زۆر سه‌خته‌كان به‌ره‌و رێڕه‌وه ته‌سكه‌كان بۆ دۆخی ئۆتۆمبێله‌كان له شوێنه شارستانییه‌كان.
PUKmedia ئا/ هاوده‌نگ قاسم نوری
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19