د.نەجمەدین كەریم: دوای پارتی گۆڕانیش لەلیستی کوردستانی کەرکوک کشایەوە
kurdistani 12:56 PM - 2014-04-20پارێزگاری كەركوك
د. نەجمەدین كەریم ئەندامی مەكتەبی سیاسیی‌و پارێزگاری كەركوك‌و سەرۆكی لیستی 266ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەپارێزگای كەركوك، لەمیانەی دیدارێكی تایبەتی كەناڵی كوردسات نیوز-دا سەبارەت بە دواكەوتنی زیاتر لە 6 مانگی پێكهێنانی كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان‌و رێككەوتنی رۆژی 17/4/2014ی (گۆڕان- پارتی)و دۆخی كەركوك‌و ململانێی ئێستای حزب‌و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان لەهەرێم‌و لەكەركوك ئاماژەی بەچەند پێشبینی‌و پێشهاتێك كرد، ئەمەی خوارەوە پوختەی ئەو دیدارە تایبەتەیە:
* لەبارەی ئەوەشەوە كە پارتی لەكەركوك بەتوندی دژایەتیی یەكێتی دەكات.
د: نەجمەدین که‌ریم ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد که:
ئەمە ململانێی سیاسیی‌و ململانێی هەڵبژاردنە، هەموو لایەنێك بۆی هەیە مەدحی خۆی بكات، ئێمە بەلامانەوە خراپە لایەنێك لایەنێكی دیکه بشكێنیت، خەڵكی كەركوك پێیان خۆش نییە ئاژاوە هەبێت، داوای ئارامی دەكەن، لەم هەڵبژاردنەدا بارودۆخی كەركوك ئەوە هەڵناگرێت كە بەزەقی دژایەتی یەکتری بكەیت‌و خەڵكی بەتەقەكردن‌و بە جادە گرتن ئیزعاج بکه‌یت، ئێمە وەكو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەرنامەی خۆمان هەیە، بەرنامەكەشمان زۆر دیارە خەڵكی كەركوك بەهەموو پێكهاتەكانییەوە لەكوردو عەرەب‌و توركمان‌و ئاشووری ئەزانن لەم ساڵانەی دوای لەكەركوك چیكراوە‌و كێ كاری بۆ كەركوك كردووە، ئەو كەسانەی که تۆمەت دروستدەكەن‌و دەڵێن كەركوك هیچی بۆ نەكراووە، من حەز دەكەم شتێكیان پێ‌بڵێم. لەپیاویەكی نابینایان پرسیبوو خەڵك دەڵێن كەركوك هیچی بۆ نەكراوە، تۆ قسه‌ت چییە، ئەویش وتبوی وەڵڵای من چاوم نابینێت، بەڵام هەر كە بەجادەكاندا دێم‌و دەرۆم‌و كارەباكەم ئەبینم‌و ئاو‌و دەبینم ئەزانم كەركوك شتی بۆ كراوە. خەڵكی كەركوك زۆر زۆر لەوە زیرەكترن كە خەڵك دژایەتی كۆێرانە بكات، هەر حزبێك بێت‌و هه‌ر لایەنێك بێت ئەمڕۆ ئێمە وامان لێهاتوە نەك بەتەنها كورد عەرەب‌و توركمانیش لەخۆمانەوە نزیك بكەین‌و پشت بەخوا رۆژی 30-4 ئەنجامەكەی دەبینین.
* سەبارەت بەدەنگۆی ئەوەی كە پارتی‌و گۆڕان رێككەوتوون لەسەر ئەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان لەسلێمانی دەنگ بەبزوتنەوەی گۆڕان بدەن‌و بزووتنەوەی گۆڕان لەناوچە دابڕێندراوەكان دەنگ بەپارتی بدەن، پارێزگاری كەركوك رایگەیاند که:
بەڕاستی من ئاگام لەوە نییە بەڵام من لایه‌نگرانی بزووتنەوەی گۆڕان بناسم ئەوان دەنگی ئازادی خۆیان هەیە، تەنانەت لەڕووی هەڵوێستیان سەبارەت به بێدەنگبوون لەمەسەلەی دەستوور‌و گەڕانەوەی دەستوور بۆ پەرلەمان‌و هەموارکردنه‌وه‌ی، لەوانەیە هەر لەم هەڵبژاردنەی 30-4 هەواداران‌و لایه‌نگرانی بزووتنەوەی گۆڕان هەڵوێستان هەبێت‌و سزای لایەنە سیاسیەكەی خۆیان بدەن، وتیشی پێم وایە لایه‌نگرانی گۆڕان ئازادترن، زیاتر بیر لەبەرژەوەندی گشتی دەكەنەوە، مەسەلەی خۆ بەستن بەحزبیكەوە بەدۆگایەك كەمترە لەلایەن، سەبارەت بەكەركویش ئایا ئەوە دەبینرێت، سەرۆكی لیستی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەشاری كەركوك وتی. من دڵنیام خەڵكی گۆڕان ناڕۆن بەقسەی بەرپرسێكی گۆڕان دەنگ بەلایەنێك بدەن بەهیچ شێوەیەك بەبیروباوەر لەگەڵی نابن.
* لەوەڵامی ئەوەش ئایا ناڕەزایەتیه‌ك هەیە لەلایەن لایه‌نگرانی گۆڕان سەبارەت بەو رێككەوتننامەی كە لەنێوان پارتی دیموكراتی كوردستان‌و بزووتنەوەی گۆڕان ئیمزاكراوە، سەرۆكی لیستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەشاری كەركوك پێی وایه:
ئەم رێككەوتننامەیە كە راگه‌یاندراوه ماوەیەكە دیاردەكەی دیارە وتیشی گۆڕان مافی ئەوەی هەیە، چونكە وتویەتی دەسەڵات ئەگرمە دەست، بێگومان نەیتوانی دەسەڵات بگرێتە دەست، دەبێت بەشداری دەسەڵات بكات. بۆچوونی خۆیان هەیە، خەڵكی گۆڕان دەناسین دێنە لامان قسە دەكەین شرۆڤەی رەوشەكە دەكەین، ئەوە لەهەڵبژاردنەكاندا دەردەكەوێت، من لەوە كەسانەنیم كە خەڵك بانگ بكەم‌و بڵێم ئەوە بۆ تۆ‌و واز لەوە بێنە، من خەڵك زۆر لەوە زیاتر بەزیرەك تر ئەزانم بەعاقڵ تر ئەزانم كە خۆیان بڕیاری خۆیان بدەن لەجیاتی ئەوەی یەكێك پێیان بڵێت وابكەن‌و یا وامەكەن.
* سەبارەت بەوەی بۆچی گۆڕان ئەو حەقەی بۆ خۆی بەرەوا بینی بچێتە دەسەڵات، بەڵام هەمیشە بەیەكێتی دەوت پاشكۆی دەسەڵات، د.نه‌جمه‌دین که‌ریم رایگەیاند:
ئەو وشەیە زۆر بەكار دەهێنرێت لەكەركوك گۆڕان لە لیستی كەركوكی كشایەوە، دوای ئەوەی پارتی كشایەوە لەكەركوكیش خەڵكی بەگۆڕانی دەووت بوونە بەپاشكۆ، ئینجا ئەم وشەیە به‌كار دەهێنرێت بەپێی ئەو هەڵۆێستەی كە ئەو حزبە دەیگرێتە بەر، به‌بۆچوونی من یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەڕابردوودا لەهەندێك بڕیاری سیاسی‌دا هەڵەی كردبێت لەهەندێك مەسەلەدا دەبوو هەڵوێستی نزیك بوایە لەهەڵوێستی جەماوەرەكەی، بۆ ئەوەی شتەكان تێكنەچێت باشتر وایە هەموو حزبێكی سیاسی بزانێت جەماوەورەكەی چی دەوێت‌و ئەگەر لەگەڵ بۆچوونی جەماوەركەی بێت سەركەوتوو دەبێت‌وخەڵك باوەڕی زیاتری پێدەكات.
* لەوەڵامی ئەوه‌ی ئایا جەماوەری یەكێتی لەگەڵ ئەوەدا بوو یەكێتی لەپارتی نزیك بێت، دنەجمەدین که‌ریم رایگەیاند:
ئەو نزیكبوونەوەیە سوودی هەبووە بۆ كوردستان لەقۆناغێكدا، وەكو باسیشم كرد لەشتە سه‌ره‌کیه‌كاندا ئێستاش باشە ئێمە یەك قسه بین لەسەر ئەومەسەلانە، بەڵام ئەو رەئییە دەبێت ئێمەش بەشداربین تیایدا، ئەم رەئییە نەك لایەنێك بیدات‌و بڵێت تۆش وەرە بەشداربە لەگەڵمدا، ئەگەر لەگەڵی نەبیت گله‌ییت لێبكات‌و رەخنەت لێبگرێت، ئەمە لەسەر پەیوەندی لەگەڵ بەغدایە، پەیوەندی لەگەڵ پارچەكانی دیكەی كوردستاندا، پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دەوورووبەردا، پەیوەندی لەسەر ئاییندەی كوردستان، سەربەخۆ دەبێت یا شتێكی تر دەكات، ئەمانە هەمووی یەك كەس‌و یەك حزب ناتوانێت بڕیاری لەسەربدات.
* سه‌باره‌ت به‌وه‌ی گوایە یەكێتی باجی خیتابی نەتەوەیی دەدات، پارێزگاری كەركوك رایگەیاند:
بەبۆچوونی من یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هیچ میسداقیەتێكی نامێنێت ئەگەر پشتیوانی لەپارچەكانی دیكەی كوردستان نەكات.
* سەبارەت بەوەی ئایا بەم رێككەوتنەی نێوانیان بزووتنەوەی گۆڕان بوەتە پاشگری پارتی دیموكراتی كوردستان، دكتۆر نەجمەدین رایگەیاند:
نەخێر ئێستا ناتوانین ئەوە بڵێین بەو شێوەیە، بەڵام رەفتارو كاركردنیان‌و مەوقیفییان لەسەر ئەو شتانەی وتویانە، پێشتر بۆ نموونه باسی داهاتی نەوتیان دەكرد لەكوێیە، باسی ئەو پارانەیان دەكرد بۆ كوێ دەچێت باسی گەڕانەوەی دەستوور‌و هەمواركردنەوەی لە پەرلەمانی كوردستانیان ده‌کرد، باسی ئەوەیان دەكرد سیستمی سەرۆكایەتی نەمێنێت، سەرۆك دەبێت لەپەرلەمان هەڵبژێردرێت نەك لەناو جەماوەردا ئەم شتانە زۆر باس كراوە ئەوجا بزانین چۆن ده‌بێت.
مانگه‌شه‌و سه‌ر له‌ئێواره دیاره
* له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئەوانە بەگۆڕان دەكرێت كە پێشتر باسی لێوە دەكرد، د. نه‌جمه‌دین که‌ریم رایگه‌یاند:
ماوەیەكە بزووتنەوەی گۆڕان بێدەنگە، به‌تایبه‌ت لەدوای هەڵبژاردنەكانەوە، بەڵام پەرلەمانیش تا ئێستا دانەنیشتوە، بابزانین پەرلەمان دانیشێت‌و دەستی بەدانیشتنكرد، ئه‌وکات چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەم خەڵكانەدا دەكات، قسەیەك هەیە دەڵێت مانگە شەو سەر لەئێوارە دیارە، بەوادیرەكان زۆر موشەجیع نین لەسەر ئەوەی كە لەدوای هەڵبژاردنەكانەوە تا ئێستا باسی دەستوورمان گوێ لێنەبووە، باسی درێژكردنەوەی ماوەی سەرۆكایەتیمان گوێ لێنەبووە، هەرچەندە من ئەو دوو بریارەی لەپەرلەمان درا ئێستاش بەڕاستی دەزانم، چونكە پێویست بوو ئێمە شتێكی وابكەین، باسی ئەوە نەكراوە سیستمێكی پەرلەمانیمان هەبێت بزووتنەوەی گۆڕان زۆر بە ئاشكرا باسی كردووە لە تەلەفزیۆن،سەركردەكانیان باسیان كردووە ئەو مەوزوعانە هەر لەئارادا نەماوە، ئەوجا ئەمە هەر لەبەر ئەوەیە تا حكومەت دروست دەبێت‌و دوای دێتەوە كایە یا نا نازانین بەڕاستی.
خه‌ڵکی که‌رکوک ده‌زانن کێ خزمه‌تی که‌رکوک ده‌کات
* سه‌باره‌ت به به‌فیڕۆچوونی ده‌نگی کورد له‌که‌رکووک، د. نه‌جمه‌دین که‌ریم ده‌ڵێت:
جاری پێشوو له‌ساڵی 2010 ده‌نگێکی زۆری کورد رۆیشت، له‌ئیستاشدا ده‌نگێکی باش ده‌ڕوات به‌تایبه‌ت ده‌نگی قه‌واره بچووکه‌کان، به‌ڵام خه‌ڵکی که‌رکوک زیره‌کن‌و ده‌زانن کێ شانسی بردنه‌وه‌ی هه‌یه، کێ به‌رگری له‌که‌رکوک ده‌کات، کێ خزمه‌تی که‌رکوک ده‌کات، کێ کوردستانییه‌تی که‌رکوکی پاراستوه‌وه قوربانی له‌سه‌ر داوه، له‌به‌رئه‌وه، ئه‌وان بڕیاری خۆیان ده‌ده‌ن، بۆیه هیوادارم ئه‌و ده‌نگه‌ی که ده‌ڕووات ده‌نگێکی زۆر که‌م بێت.
* ئه‌ی له‌باره‌ی رێککه‌وتننامه‌ی نێوان گۆڕان‌و پارتی‌و ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر که‌رکوک چی ده‌ڵێن، د. نه‌جمه‌دین که‌ریم رایگه‌یاند:
قسه‌کردن له‌سه‌ر ئه‌مه شیکارێکی زۆری ده‌وێت، چونکه ده‌بێت چاوه‌ڕێی بکه‌ین بزانین براده‌رانی گۆڕان له‌که‌رکوک هه‌ڵوێستیان چی ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شی که نزیکبوون لێیانه‌وه بزانین هه‌ڵوێستیان چۆنه بێت، به‌ڵام به‌بڕوای من وه‌ک یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان ئێمه سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنین، به‌مه‌ش زۆربه‌ی خه‌ڵکی که‌رکوک نه‌ک ته‌نها کورد، به‌ڵکو عه‌ره‌ب‌و تورکمانیش باوه‌ڕی خۆیان‌و ده‌نگیان بۆ لیستی 266ی یه‌کێتی ده‌بێت.
* سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که سه‌رجه‌م پێکهاته‌کانی دیکه جگه له‌کورد، به یه‌ک لیستی به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ن، ئۆباڵی ئه‌م به‌شدارینه‌کردنه‌ی کورد به‌یه‌ک لیست، ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی کێ؟
د. نه‌جمه‌دین که‌ریم ئاماژه به‌وه ده‌کات که: من سه‌ره‌تا باسی2010 ده‌که‌م، ئه‌وکات ئه‌و ده‌نگه‌ی گۆڕان وه‌ریگرت هه‌مووی رۆیشت، چونکه هیچ کورسییه‌کیان نه‌هێنا، ئه‌و ده‌نگه‌ی یه‌کگرتوو وه‌ریگرت هه‌مووی رۆیشت، جگه له لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ئه‌وانی دیکه هه‌مووی به‌فیڕۆ رۆیشت، ئه‌مه یه‌ک.
دووه‌م: له‌ساڵی2010، زیاتر سه‌دو ده هه‌زار که‌س نه‌ڕۆیشتنه ده‌نگدان، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی که له‌پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌کان سوودمه‌ند نه‌بوو بوون‌و بێزاریش بوون، به‌تایبه‌ت له‌وه‌ی که کورد یه‌ک ریز نه‌بوو، ئه‌وکات من تازه هاتبوومه‌وه‌و هه‌وڵمدا که گۆڕان بێت‌و به‌یه‌که‌وه به‌شدای بکه‌ین، به‌ڵام چونکه تازه له25/7/2009بردبوویانه‌وه، وایانده‌زانی له‌که‌رکوکیش ئه‌و ده‌نگه به‌ده‌ست ده‌هێنن، به‌ڵام وانبوو!!
ئه‌مجاره سه‌به‌بی له‌ده‌ستچوونی ده‌نگی کورد له‌که‌رکوک، هۆیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که لیستی که‌رکوکی کوردستانی تێکدرا، هۆکاری تێکدرانیشی یه‌که‌م لا پارتی دیموکراتی کوردستان بوو، به‌ڵام به‌هه‌مانشێوه گۆڕانیش‌و لایه‌نه‌کانی تریش به‌رپرسن، چونکه ئه‌وانیش دوای بڕیاره‌که‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان که‌وتن، به‌ڵام ئه‌مجاره ئێمه ده‌نگی عه‌ره‌ب‌و تورکمان‌و ئه‌و خه‌ڵکانه‌مان بۆ دێت که له‌هه‌ڵبژاردنی رابردوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی که هیچ پڕۆژه‌یه‌کی خزمه‌تگوزاریان بۆ نه‌کرابوو، دڵنیاین ئه‌مجاره دێن ده‌نگ ده‌ده‌ن‌و لیستی 266یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان سه‌ر ده‌خه‌ن.
* بۆچی پارتی لیستی که‌رکوکی کوردستانی تیێکدا. د. نه‌جمه‌دین که‌ریم له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت:
یه‌که‌م شت بیانوویان ئه‌وه‌بوو که نابێت سه‌رۆکی لیست له‌یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان بێت، ئه‌مه وه‌ک بیانوێک، به‌ڵام هۆکاره سه‌ره‌کییه چییه تا ئێستا من بۆم روون نه‌بۆته‌وه، چونکه ئه‌مه به زه‌ره‌ری ئه‌وانیش که‌وته‌وه‌و ده‌شکه‌وێته‌وه، چونکه له‌م لیسته یه‌کێتی به‌رژه‌وه‌ندی خسته لاوه‌وئه‌گه‌ری کورسی وه‌گرتنیشی که‌متر ده‌بوو وه‌ک ئه‌وه‌ی که ئێستا هه‌یه‌تی.
* له‌باره‌ی رۆڵی وڵاتانی دراوسێ و کاریگه‌ریان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی لیستی کوردستانی، هاوکات زه‌ره‌رمه‌ند بوونی پارتی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا. د. نه‌جمه‌دین که‌ریم رایگه‌یاند:
من هیچ ئاگام له‌وه نییه‌و به‌ڵگه‌شم نییه به‌وه‌ی که ئه‌مان ده‌ستیان له‌مه‌دا هه‌بوو بێت. پێشی وایه که پارتی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌نگی به‌فیڕۆ ده‌ڕوات‌و ده‌شی بینین.
* ئه‌ی هیچ کراوه بۆئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌ی که مه‌زه‌نده ده‌کرێت به 90هه‌زار ده‌نگ، به فیڕۆ نه‌چن؟
خه‌ڵکی که‌رکوک ده‌زانن ده‌نگ به‌کێ ده‌ده‌ن
د. نه‌جمه‌دین که‌ریم پێی وایه: پێش هه‌موو شتێک ده‌بێت ئه‌وه بزانین که ئێمه به‌نیازی ده‌نگی عه‌ره‌ب‌و تورکمانیشین، چونکه له‌ماوه‌ی کارکردنمان له‌کورکوک ئه‌وانیش ده‌زانن که خزمه‌تی هه‌موو لایه‌کمان کردووه به‌بێ جیاوازی، به‌ڵام وه‌ک لایه‌نی کوردی وه‌ک وتم خه‌ڵکی که‌رکوک خه‌ڵکێکی وریان‌و ده‌زانن ده‌نگ به‌کێ ده‌ده‌ن، هه‌تا ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌شی که سه‌ر به‌لایه‌نی ترن، ئه‌گه‌ر بزانن لایه‌نی به‌رامبه‌ر سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت ده‌ڕۆن ده‌نگی پێده‌ده‌ن. به‌ڵام به‌لایه‌نێک که خزمه‌تی که‌رکوکی کردووه‌و کاریان له‌سه‌ر کوردستانییه‌تی که‌رکوک کردووه.
* سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که له‌به‌یه‌ننامه‌که‌ی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاماژه به‌وه‌کراوه که هه‌موو ئه‌گه‌ره‌کان له‌به‌رده‌ممان کراوه‌یه. د. نه‌جمه‌دین که‌ریم ده‌ڵێت:
ئه‌گه‌ر چوونه ناو حکومه‌ته، ئه‌گه‌ر نه‌چوونه ناو حکومه‌ته وه‌ک ئۆپۆزسیۆن، ئه‌م ئه‌گه‌رانه‌ش واریدن، بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێکیش بازبزانین له‌م رۆژانه‌دا چی رووده‌دات، مه‌کته‌بی سیاسی‌و سه‌رکردایه‌تی بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ن.
یه‌کێتی ده‌بێته ئۆپۆزسیۆن یاخود نا؟
د. نه‌جمه‌دین که‌ریم وای بۆ ده‌چێت: که له‌هه‌موو دنیادا زۆر حزب سه‌رکه‌وتوون‌و دوایی بوون به‌ئۆپۆزسیۆن‌و دیسانه‌وه سه‌رکه‌وتۆته‌وه، چرچڵ له‌جه‌نگی دووه‌می جیهاندا سه‌رکه‌وت‌و بردیه‌وه، به‌ڵام له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی دواتردا شکستی هێنا، به‌ڵام دیسانه‌وه له‌دوای ئه‌و حزبه‌که‌ی سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێنایه‌وه.
* هه‌رچی له‌باره‌ی دژایه‌تیکردنی پارتی‌و گۆڕانه له‌به‌رامبه‌ر یه‌کێتیداو هاوکات به‌کارهێنانی بژارده‌ی بوون به ئۆپۆزسیۆن له‌لایه‌ن یه‌کێتییه‌وه. د. نه‌جمه‌دین که‌ریم روونیکرده‌وه که:
ئه‌گه‌ر هیچ ئیختیارێکی نه‌مێنیت، بێگومان به‌کاریده‌هێنێت. ئه‌م ئیختیاره‌ش که هێشتا دیار نییه، به‌ڵام پێم وایه له‌لایه‌ن مه‌کته‌بی سیاسییه‌وه باش دیراسه ده‌کرێت‌و لایه‌نی باش‌و خراپی باس ده‌کرێت، ئه‌وکات بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت، بۆیه ده‌بێت چاوه‌ڕی بکه‌ین.
له‌سه‌ر داواکاریه‌کانمان سورین
* سه‌باره‌ت به دابه‌شکردنی وه‌زاره‌ته‌کانی پیشمه‌رگه‌و ناو‌خۆ له‌نێوان پارتی‌و گۆڕاندا.د.نه‌جمه‌دین که‌ریم ئاماژه به‌وه ده‌کات:
وه‌ک یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان تاوه‌کو ئێستا سورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که یه‌کێک له‌م دوو وه‌زاره‌ته بۆ ئێمه بێت، تاوه‌کو ئێستاش حکومه‌ت رانه‌گه‌یه‌ندراوه‌و بۆی هه‌یه که ئه‌و مه‌وقیفاته بگۆڕێت، به‌ڵام مه‌وقیف نه‌گۆڕێت وه‌ک مه‌کته‌بی سیاسیی‌و سه‌رکردایه‌تی ئێمه بڕیارمان هه‌یه، که ئه‌مه مه‌رجی سه‌ره‌کی ئێمه‌یه بۆ به‌شدارکردنمان له‌حکومه‌ت. ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌که‌شمان جێبه‌جێنه‌کرا ئه‌و وه‌خته قسه‌ی خۆمانمان ده‌بێت.
* ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی که یه‌کێتی هه‌میشه به‌رژه‌وه‌ندی گشتی خستۆته سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کێتییه‌وه. د. نه‌جمه‌دین که‌ریم ده‌ڵێت:
بێگومان یه‌کێتی زه‌ره‌رمه‌ند بووه له‌هه‌ندێک هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وایه‌تی، به‌ڵام ئێمه ئه‌م هه‌ڵوێسته نه‌ته‌واییانه ناخه‌ینه لاوه، به‌ڵام له‌هه‌مان کاتیش‌دا ده‌بێت بیر له‌به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کێتی بکه‌ینه‌وه، بۆئه‌وه‌ی نزیکتر بێت له‌جه‌ماوه‌ره‌که‌ی، هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش مه‌کته‌بی سیاسی بیری له‌مه کردۆته‌وه‌و زۆریش باسکراوه، به‌وه‌ی که هۆی پاشه‌کشه‌مان له‌هه‌ڵبژاردنی رابردوو هۆیه‌که‌ی ئه‌وه‌بوو، که هه‌ندێک دوور بووین له‌جه‌ماوه‌ری خۆمان، بۆیه نابێت له‌مه‌و دوا ئێمه له‌حزبێک نزیک بین، به‌ڵام له‌جه‌ماوه‌ره‌که‌ی خۆمان دوور بین، که ئێمه له‌وه‌یاندا هه‌ڵه‌بووین.
* سه‌باره‌ت به‌هاوپه‌یمانییه‌تی له‌گه‌ڵ پارتی‌و زه‌ره‌زمه‌ندبوونی یه‌کێتی. د. نه‌جمه‌دین که‌ریم ئاماژه به‌وه ده‌کات:
ئێمه وه‌ک یه‌کێتی ده‌مانتوانی له‌گه‌ڵ پارتی‌و له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ریشدا ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌مان هه‌بێت‌و گوێیان لێبگرین، به‌ڵام له‌وه‌یاندا که‌مته‌ر خه‌م بووین.
* ئه‌ی گۆڕانیش تووشی هه‌مان زه‌ره‌ر ده‌بێت؟
د.نه‌جمه‌دین که‌ریم ده‌ڵێت؛ له‌م رۆژانه‌دا گوێمان له‌هه‌ندێک شت ده‌بێت.
له‌كوردستانی نوێوه/ به‌شی هه‌واڵ و سیاسه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18 -
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18 -
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18