riklam

سوریا.. 4 رۆژنامه‌نوسه‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ ئازادكران

kurdistani 11:59 AM - 2014-04-20
رۆژنامه‌نوسه‌كان له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانی داعشه‌وه‌ رفێندرابوون

رۆژنامه‌نوسه‌كان له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانی داعشه‌وه‌ رفێندرابوون

سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا هه‌واڵی ئازادكردنی ئه‌و چوار رۆژنامه‌نوسه‌ی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند كه‌ به‌ر له‌ چه‌ند مانگێك له‌ وڵاتی سوریا رفێندرابوون.
 له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكی فرانسوا هۆلاند سه‌رۆكی وڵاتی فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس رایگه‌یاند: خۆش به‌ختانه‌ ئه‌و چوار رۆژنامه‌نوسه‌ فه‌ره‌نسییه‌ ئازادكران كه‌ له‌ مانگی 6 ی ساڵی رابردوودا له‌ وڵاتی سوریا رفێندرابوون.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكردووه‌ كه‌ ته‌ندروستی هه‌موویان زۆر باشه‌و له‌ ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتی داهاتوودا ده‌گه‌نه‌وه‌ وڵاتی فه‌ره‌نسا.
له‌لای خۆشییه‌وه‌ ئاژانسی دۆگانی توركی رایگه‌یاند كه‌ سه‌ربازه‌ توركه‌كان توانیویانه‌ له‌سه‌ر سنوری نێوان توركیا و سوریا له‌ ناوچه‌ی شانێلی ئورفا هه‌ر چوار رۆژنامه‌نوسه‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ رزگار بكه‌ن كه‌ ده‌ست و چاویان به‌سترابویه‌وه‌.
هه‌روه‌ها ئاژانسه‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه‌ رۆژنامه‌نوسه‌كان له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی به‌ ناو ئیسلامی له‌ عیراق و شام (داعش) رفێندرابوون.
هه‌ر شه‌وی رابردوو كه‌ناڵه‌كانی توركیا ڤیدیۆی چوار رۆژنامه‌نوسه‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ته‌ندروستییه‌كی باشیان هه‌یه‌ به‌ڵام رۆژنامه‌نوسه‌كان هیچ لێدوانێكیان بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن نه‌دا.


سه‌رچاوه‌ /    DW 
PUKmedia  و/ رِه‌هێڵ مه‌حمود

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket