riklam

سەرگوڵ‌و بن گوڵ ‌

kurdistani 11:43 AM - 2014-04-20
.

.

- ئەرێ‌ ئەو هەلەكە سەمایەتان لەچییە برا؟

+ كوڕە بڕۆ شەق بەرە لەداخا. ئیتر لەمەولا هەموو شتێك عایدی خۆمانە. پەرلەمان، حوكمەت.. هەمووی.

- بەسەری خۆم ئەم هەموو پێچە بەدەورەو راوە رێوییەی نەئەویست.

+ بۆ؟

- چونكە جارانیش هەر عەینی شت بوو. دائیم‌و دەرهەم برادەرەكانی خۆتان وەزیرو پەرلەمانتارو مەرلەمانتاریان دائەنا.

+ مەخسەدت چییە؟

- مەخسەدم ئەوەیە دوور لەعومرتان وەكو ئەوە وایە هیچتان نەكردبێ.

+ یەعنی لەخۆڕایی دڵی خۆمان خۆش كردووە؟

- تەبعەن.. ئەرێ‌ وەڵڵا.. ئەوە كاتی خۆی نییە؟ دایكی برادەرێكم دوای قەرەباڵغییەكە كەوت‌و چوو بۆ زیارەتی شێخەكەی یاڵانقۆس. لەو سەرەوە كە هاتەوە ئەوەندە دڵی خۆش بوو قاچی عەرزی نەئەگرت. لێی پرسی شێخ چی پێ‌ وتی.

+ كوڕەكەی لێی پرسی؟

- بەڵێ.. ئەویش وتی بەقوربانی هیمەت‌و بەرەكەتی بم. ئەوەیە شێخ. پێی وتم بۆ ئازاری رۆماتیزمەكەت لەمەولا كە چاییت لێ‌ نا سەرگوڵەكەی خۆت بیخۆرەوە. بەخوا بلیمەتە. بەخوا زیرەكە. كوڕەكە وتی دایە گیان تۆ بۆ ئەوەندە فەقیرو ساویلكەیت. چەند ساڵە لەماڵەوە بەتەنیا هەر خۆتیت. سەرگوڵ‌و بن گوڵ هەر خۆت خواردوتە. ئیتر شێخی چی‌و دەرمانی چی؟!.

د.شیركۆ عبدالله‌‌ 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket