riklam

په‌رله‌مانتارێك: نه‌بوونی لیستی گۆڕان له‌ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان به‌ڵێنه‌كان وه‌ك دروشم ده‌هێڵێته‌وه‌

kurdistani 10:07 PM - 2014-04-19
ته‌لار له‌تیف ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان

ته‌لار له‌تیف ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان

ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت نه‌بوونی لیست و كاندیدی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان به‌ڵێنه‌كانیان ته‌نها وه‌ك دروشم ده‌هێڵێته‌وه‌.

ته‌لار له‌تیف ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان به‌  PUKmedia ی راگه‌یاند: نه‌بوونی لیست یاخود كاندیدی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان به‌ڵێنه‌كانیان كه‌ به‌هاووڵاتیانی شاری كه‌ركوكیان داوه‌ ته‌نها وه‌ك دروشم ده‌هێڵێته‌وه‌ .

وتیشی: پێده‌چێت له‌ لای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه‌ بایه‌خ به‌ لایه‌نی نه‌ته‌وایه‌تی نه‌درێت، ئه‌گه‌ر نا بۆ له‌و جێگایانه‌ی كه‌ كورد شه‌ڕی چه‌ند ساڵه‌ی له‌سه‌ر ده‌كات ئه‌وان وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان لیست و كاندیدیان نیه‌، یاخود له‌نێوان پارتی گۆڕاندا رێككه‌وتنی شه‌ره‌ف هه‌یه‌ له‌سه‌ر ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان، ئه‌گه‌ر نا بۆ له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌ی پارتی له‌لیستی هاوپه‌یمانی و برایه‌تی و پێكه‌وه‌ ژیان له‌كه‌ركوك ده‌ست به‌جێ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕنیش له‌و لیسته‌ كشایه‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌ڵێندان بۆ جێ به‌جێكردنی مادده‌ی  140 له‌لایه‌ن بزووته‌نه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه‌ ته‌نها دروشمه‌و هیچی تر.

راشیگه‌یاند: من وا چاوه‌ڕوان ده‌كه‌م كه‌ ده‌نگه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان بۆ پارتی بێت له‌دژی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان و به‌ڵێننامه‌یه‌ك له‌ نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه‌دا هه‌بێت له‌و باره‌یه‌وه‌.

ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی كوردستان ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: من له‌رێگه‌ی ماڵپه‌ڕی PUKmedia داوا له‌دانیشتوانی شاره‌كانی نه‌ینه‌واو خانه‌قین و سه‌لاحه‌دین و دیاله‌ ده‌كه‌م كه‌ ده‌نگ بده‌ن به‌لیستێك كه‌ له‌ئاست جێ به‌جێكردنی مادده‌ی 140 دا بێت.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: من تێناگه‌م بۆ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان لیست و كاندیدیان نیه‌ له‌و ناوچانه‌ی سه‌ره‌وه‌ كه‌ به‌ناوچه‌ جێناكۆكان ناو ده‌برێت، چونكه‌ هه‌بوونی یه‌ك ده‌نگی زیاتر له‌و ناوچانه‌ بۆ كورد، ژیانی كورده‌كان باشتر ده‌كات و به‌ده‌نگ ئه‌و ناوچانه‌ ده‌سه‌لمێنیین كه‌ كوردن.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket