riklam

سودان.. له‌هێرشێكدا بۆسه‌ر UNده‌یان كه‌س ده‌كوژرێت

kurdistani 08:42 PM - 2014-04-19
شه‌ڕوپێكادانی گروپه‌ چه‌كداره‌كان به‌رده‌وامه‌

شه‌ڕوپێكادانی گروپه‌ چه‌كداره‌كان به‌رده‌وامه‌

له‌هێرشی چه‌ند چه‌كدارێكدا بۆسه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی سوپای پاراستنی ئاشتی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌باشووری سودان ده‌یان هاووڵاتی و سه‌رباز كوژران و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ بوونه‌ قوربانی.

دوێنێ 18-4 له‌ هێرشی گروپێكی چه‌كداریدا بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی سوپای پاراستنی ئاشتی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ شاری بوری پایته‌ختی باشوری سودان كه‌ به‌ هه‌زاران هاووڵاتی سودانی تێدایه‌ كه‌ له‌ده‌ستی جه‌نگ هه‌ڵهاتوون، 48 هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداو ده‌یان هاووڵاتی تریش برینداربوون.

له‌م باره‌یه‌وه‌ جۆزیف كۆنتریراس وته‌بێژی نه‌ته‌وه‌ یه‌كه‌گرتووه‌كان له‌ باشوری سودان به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ لایه‌نێك تۆمه‌تبار بكات، به‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه‌ به‌ ئاژانسی هه‌واڵی CNN ی ئه‌مریكی راگه‌یاند: كه‌ بنكه‌ی سه‌ربازی سوپای هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ شاری بوری پایته‌ختی وڵاتی باشوری سودان رووبه‌رووی هێرشێكی سه‌ربازی گروپێكی چه‌كداری ده‌بێته‌وه‌، كه‌ به‌ چه‌كی قورس هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه‌.

ناوبراو باسی له‌وه‌شكرد، كه‌سه‌ره‌تا چه‌كداره‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه‌ خۆیان نیشانداوه‌ و پاشان له‌چه‌ند لایه‌كه‌وه‌ به‌ چه‌كی قورس هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر بنكه‌كه‌ كه‌نزیكه‌ی 5 هه‌زار هاووڵاتی سودانی تێدا نیشته‌جێیه‌و به‌هۆی ئاكامه‌كانی جه‌نگ له‌و وڵاته‌دا روویان كردۆته‌ ئه‌و بنكه‌یه‌.

له‌لای خۆشییه‌وه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئیدانه‌ی هێرشه‌ چه‌كدارییه‌كه‌ی كرد و ده‌سه‌ڵاتدارانی باشوری سودانی به‌ به‌رپرس له‌ زیاد بوونی توندوتیژییه‌كان و ئه‌نجام دانی هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك بۆ سه‌ر هاووڵاتیان تۆمه‌تبار كرد.


PUKmediaسه‌رچاوه‌: CNN

و-ڕه‌هێڵ مه‌حمود

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket