riklam

جه‌زائیر.. سندوقه‌كانی ده‌نگدان ده‌سوتێنرێن

kurdistani 08:33 PM - 2014-04-19
بۆ جاری چواره‌م بۆته‌فلیقه‌ بووه‌وه‌ به‌ سه‌رۆكی جه‌زائیر

بۆ جاری چواره‌م بۆته‌فلیقه‌ بووه‌وه‌ به‌ سه‌رۆكی جه‌زائیر

لایه‌نگرانی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتی جه‌زائیر له‌به‌رامبه‌ر ناڕه‌زاییان به‌ ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن چه‌ندین سندوقی ده‌نگدانیان له‌و وڵاته‌دا سوتاندو به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ده‌یان هاووڵاتی برینداربوون.

پاش ئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی وڵاتی جه‌زائیر راگه‌یه‌ندراو تێیدا عه‌بدول عه‌زیز بۆته‌فلیقه‌ی بۆ جاری چواره‌م زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا،  ده‌یان هاووڵاتی سه‌ر به‌ ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته‌ له‌ شاری ئه‌مشدا له‌ رۆژهه‌ڵاتی وڵات هێرشیان كرده‌سه‌ر بنكه‌یه‌كی ده‌نگدان و ته‌واوی سندوقه‌كانی ده‌نگدانی ئه‌و بنكه‌كه‌یان سوتاند، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ شه‌ڕو پێكدادان له‌ نێوان پیاوانی پۆلیس و هاووڵاتیانی سه‌ربه‌ به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆندا روویداو نزیكه‌ی 30 هاووڵاتی برینداربوون، خۆپیشانده‌رانیش چه‌ندین رێگای سه‌ره‌كی ئه‌و شاره‌یان داخست.

رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له‌ وڵاتی جه‌زائیر به‌ڕێوه‌چوو كه‌ زیاتر له‌ 51% دانیشتوانی ئه‌و وڵاته‌ به‌شدارییان تێداكردو 10 ملیۆن و 220 هه‌زار ده‌نگده‌ریش ده‌نگیان به‌ بۆته‌فلیقه‌ی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌داوه‌،  كه‌ ناوبراو بۆ جاری چواره‌م و له‌سه‌ر یه‌ك بوه‌وه‌ به‌ سه‌رۆكی وڵاتی جه‌زائیر.

PUKmedia سه‌رچاوه‌: JSK NEWS
 و. ره‌هێڵ مه‌حمود

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket