riklam

د. به‌رهه‌م: ئه‌و پۆستانه‌ی بۆ یه‌كێتی دانراون جێگه‌ی قبوڵكردن نییه‌

kurdistani 07:56 PM - 2014-04-19
بۆ مه‌به‌ستی پێكهێنانی حكومه‌ت و به‌شداری یه‌كێتی

بۆ مه‌به‌ستی پێكهێنانی حكومه‌ت و به‌شداری یه‌كێتی

بڕیاره‌ سبه‌ینێ‌ هه‌ردوو وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌ له‌سه‌ر پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ هه‌شته‌می‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم و چۆنیه‌تی‌ به‌شداریكردنی‌ یه‌كێتی‌ تێیدا كۆده‌بنه‌وه‌.

د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، سه‌رۆكی‌ وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان، ڕایگه‌یاند: سبه‌ینێ‌ هه‌ردوو وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌ كۆده‌بنه‌وه‌، تێیدا هه‌ڵوێستی‌ یه‌كێتی‌ له‌باره‌ی‌ چۆنیه‌تی‌ به‌شداریكردنیان له‌كابینه‌ی‌ هه‌شت ده‌خرێته‌ڕوو.

سه‌رۆكی‌ وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ یه‌كێتیی‌، وتیشی‌: ئه‌و پۆستانه‌ی‌ دراون به‌یه‌كێتی‌ قبوڵی‌ ناكه‌ین و داوای‌ حه‌ق و ئیستحقاقی‌ خۆمان ده‌كه‌ین كه‌ له‌وه‌ زیاتره‌ و تا ئێستا بڕیارماننه‌داوه‌ ده‌بینه‌ ئۆپۆزسیۆن یان ده‌چینه‌ حكومه‌ته‌وه‌ .

ئه‌م قسانه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ یه‌كێتیی‌ له‌میانه‌ی‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كیدا هات له‌گه‌ڵ كارگێڕ و ئه‌ندامانی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ 1ی‌ رێكخستنی‌ سلێمانی‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، هه‌رچه‌نده‌ ئێستا نێچیرڤان بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ پارتی‌ و كاندیدی‌ پارتی‌ بۆ سه‌رۆكی‌ كابینه‌ی‌ داهاتوو به‌سه‌ردانێكی ڕه‌سمی‌ له‌توركیایه‌، به‌ڵام بۆ كۆبونه‌وه‌كه‌ی‌ سبه‌ینێی‌ نێوان(یه‌كێـتی‌ و پارتی‌)، ئه‌گه‌رێكی‌ زۆر هه‌یه‌ ئاماده‌یی‌ هه‌بێت، به‌وپێیه‌ی‌ ته‌نها ئه‌و ده‌توانێت پرسی‌ پێكهێنانی‌ كابینه‌كه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ یه‌كلایی‌ بكاته‌وه‌ و بڕیاری‌ كۆتایی‌ بدات.

رۆژی 17-4 له‌شاری‌ هه‌ولێر له‌ماڵی‌ نێچیرڤان بارزانی‌، پارتی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌ گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی رێككه‌وتنی‌ پێكهێنانی كابینه‌ی هه‌شتیان ئیمزاكرد.


PUKmedia له‌ SNN وه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket