riklam

په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی: فراكسیۆنی سه‌وز ئاماده‌یی ده‌بێت له‌په‌رله‌مان

kurdistani 06:40 PM - 2014-04-19
په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتیی به‌شدار ده‌بن

په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتیی به‌شدار ده‌بن

په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتیی رایده‌گه‌یه‌نێت هه‌ركاتێك بانگێشت بكرێین بۆ دانیشتنی په‌رله‌مان ئێمه‌ وه‌ك فراكسیۆنی سه‌وز له‌ 18 په‌رله‌مانتاری یه‌كه‌م ده‌بین كه‌ به‌شدار ده‌بین.

سالار مه‌حمود ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنی سه‌وز به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئێمه‌ وه‌ك چۆن له‌رابردوودا داوامان كردبوو كه‌ دانیشتنی په‌رله‌مان ساز بكرێت، له‌ئێستاشدا هه‌مان بۆچونمان هه‌یه‌ و هه‌ركاتێك بانگێشت بكرێین بۆ په‌رله‌مان له‌هه‌ر باره‌یه‌كه‌وه‌ بێت و بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك بێت، ئه‌وا ئێمه‌ی 18 په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی یه‌كێتیی له‌ پێشه‌نگی په‌رله‌مانتارانی تر ده‌بین.

وتیشی: به‌داخه‌وه‌ ئێمه‌ له‌رابردوودا چه‌ندین جارو به‌ چه‌ندین شێوه‌ هه‌وڵماندا كه‌ په‌رله‌مان دانیشتنی خۆی ئه‌نجامبدات، به‌ڵام په‌رله‌مانتاره‌كانی پارتی گۆڕان به‌هۆی هه‌بوونی خاڵێكی هاوبه‌ش له‌ نێوانیاندا ئاماده‌یی خۆیان نیشان نه‌ده‌داو به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ دانیشنی په‌رله‌مان دروست نه‌ ده‌بوو.

راشیگه‌یاند: هه‌رچه‌نده‌ تائێستا كۆبوونه‌وه‌كان كۆتاییان نه‌هاتووه‌، به‌ڵام له‌ به‌شداری كردن و نه‌كردنی یه‌كێتییدا بۆ كابینه‌ی هه‌شت په‌له‌مانتارانی فراكسیۆنی سه‌وز ئاماده‌ییان ده‌بێت له‌هۆڵی په‌رله‌مان و درێژه‌ پێده‌ری به‌ڵێنه‌كان ده‌بین كه‌ به‌ هاووڵاتیانمان دابوو، له‌ پێش هه‌ڵبژاردنی 21 ئه‌یلول.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket