riklam

كارمه‌ندێكی كاره‌بای رزگاری له‌كاتی كاركردندا گیانيله‌ده‌ستدا

kurdistani 04:46 PM - 2014-04-19
 له‌كاتی كاركردندا كاره‌با گرتویه‌تی

له‌كاتی كاركردندا كاره‌با گرتویه‌تی

كارمه‌ندێكی فه‌رمانگه‌ی كاره‌بای ناحیه‌ی رزگاری كاره‌با ده‌یگرێت و ده‌ستبه‌جێ گیانله‌ده‌ستده‌دات.

موقه‌ده‌م حه‌سه‌ن محه‌مه‌د به‌ڕێوبه‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان به‌ PUKmediaی راگه‌یاند: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 19-4 كارمه‌ندێكی  فه‌رمانگه‌ی كاره‌با به‌هۆی هه‌ڵه‌كردنه‌وه‌ له‌كاتی كاركردندا به‌سه‌ر ستونێكه‌وه‌ كاره‌با گرتی و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا، دواتر له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌رگری فریاكه‌وتنه‌وه‌ ته‌رمه‌كه‌ی هێنراوه‌یه‌ خواره‌وه‌و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی كه‌لار كرا.
 
وتیشی: ئه‌و هاووڵاتیه‌ ناوی (كه‌ریم شوكر)ه‌و ته‌مه‌نی 50 ساڵانه‌و كارمه‌ندی فه‌رمانگه‌ی كاره‌بای رزگاریه‌.

PUKmedia  سامان یاروه‌یس- گه‌رمیان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket