riklam

سۆزان به‌كر:مافە دەستورییەكانی نەتەوەكەم لەدەستوردا دەچەسپێنم

kurdistani 03:15 PM - 2014-04-19
.

.

 كاندیدی‌ ژماره‌ 24 له‌لیستی‌ 266ی یه‌كێتی بۆ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق له‌هه‌ولێر
من سۆزان به‌كر حسێن خوشكی‌ هونه‌رمه‌ندی‌ جوانه‌مه‌رگ ئه‌رده‌لان به‌كرم، له‌ساڵی‌ 1971 له‌شاری‌ هه‌ولێر له‌دایكبووم ‌و بڕوانامه‌ی‌ دبلۆمم له‌كارگێری‌ له‌په‌یمانگای‌ موسڵ و بكالۆریۆسی‌ له‌یاسا له‌زانكۆی‌ سه‌ڵاحه‌دین به‌ده‌ستهێناوه‌، له‌سه‌ره‌تای‌ كاركردنمدا له‌ساڵی‌ 1995 كارمه‌ندی‌ وه‌زاره‌تی‌ یارمه‌تی‌ و مرۆڤایه‌تی‌ بووم‌و كادری‌ كۆمیته‌ی‌ رێكخستنی‌ فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كانیش بووم، ساڵی‌ 2005 بوومه‌ته‌ ئه‌ندامی‌ لقی‌ هه‌ولێری‌ یه‌كێتی‌ مافپه‌روه‌رانی‌ كوردستان و دواتر جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لقه‌كه‌و ئێستاش به‌ڕێوه‌به‌ری‌ یاسایی وه‌زاره‌تی‌ پلاندانانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمم.

په‌یامی من ئه‌وه‌یه‌ دوای‌ سه‌ركه‌وتنم له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ له‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق وه‌ك یاساناسێك مافه‌ ده‌ستووری و نیشتمانی‌ و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی‌ میلله‌ته‌كه‌م له‌ده‌ستووری‌ عیراق له‌به‌غدادا ده‌چه‌سپێنم و كار له‌سه‌ر هه‌موو بڕگه‌و ماده‌كانی‌ ده‌ستووری‌ عیراق بۆ خزمه‌تی‌ گه‌له‌كه‌م ده‌كه‌م و ئه‌و كارانه‌ش ته‌واو ده‌كه‌ین كه‌ پێشتر كاریان له‌سه‌ر كرابوو، به‌ڵام به‌دینه‌هاتبوون وه‌ك جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ 140ی‌ تایبه‌ت به‌ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كانی‌ هه‌رێم، كێشه‌ی‌ بودجه‌ی‌ هه‌رێمیش ده‌بێت له‌په‌رله‌مان ده‌نگی‌ ته‌واوی‌ خۆمان بچه‌سپێنین بۆ وه‌رگرتنی‌ 17% ی‌ به‌شه‌ بودجه‌ی‌ هه‌رێمه‌كه‌مان له‌به‌غداو هه‌روه‌ك كاریش بۆ وه‌رگرتنی‌ ئیستحقاقاتی‌ بودجه‌ی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌بودجه‌ی‌ عیراقیش ده‌كه‌ین كه‌ له‌ساڵی‌ 2007 ه‌وه‌ وه‌رمان نه‌گرتووه‌، یاسای‌ وه‌به‌رهێنانی‌ عیراق كه‌موكوڕی‌ تێدایه‌و من تێبینیه‌كی‌ زۆرم له‌سه‌ری‌ هه‌یه‌، بۆیه‌ له‌به‌غدا هه‌وڵ بۆ هه‌مواركردنی‌ ده‌ده‌م بۆ نمونه‌ له‌یاسای‌ وه‌به‌رهێنان له‌پڕۆژه‌ی‌ نیشته‌جێكردن ئه‌وه‌ نابینم كه‌ هیچ یه‌كه‌یه‌كی‌ نیشته‌جێبوون له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ خه‌ڵكی‌ هه‌ژار بێت، هه‌روه‌ها كاری‌ وه‌به‌رهێنانی‌ كۆمپانیا بیانیه‌كان كه‌موكوڕیه‌كی‌ زۆری‌ تێدایه‌ كه‌ یاسا له‌سه‌ریان توند نییه‌، بۆیه‌ ده‌بێت له‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق كار له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌یان بكرێت.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket