riklam

كۆمسیۆن ماوه‌ی دابه‌شكردنی كارتی ئه‌لیكترۆنی ده‌نگدانی درێژكرده‌وه‌

kurdistani 02:58 PM - 2014-04-19
دوا واده‌ 27ی ئه‌م مانگه‌یه‌

دوا واده‌ 27ی ئه‌م مانگه‌یه‌

سه‌ربه‌ست مسته‌فا سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق له‌شاری هه‌ولێر له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: وه‌ك كۆمسیۆن بڕیاریانداوه‌ ماوه‌ی دابه‌شكردنی كارتی ئه‌لیكترۆنی ده‌نگدان تا 27ی ئه‌م مانگه‌ درێژ بكه‌نه‌وه‌.

له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ PUKmediaی رایگه‌یاند: رێژه‌ی پێدانه‌وه‌و وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتی ئه‌لیكرۆنی ده‌نگدان له‌ سنوری پارێزگای سلێمانی زۆر زیادیكردوه‌، به‌شێوه‌یه‌ك تا پێش نیوڕۆی ئه‌مڕۆ 19-4 رێژه‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتی ده‌نگده‌رانی تایبه‌ت 95.5% و ده‌نگدانی گشتیش رێژه‌كه‌ی 83.8%ده‌بێت.
وتیشی:تائێستاش به‌ به‌رده‌وامی هاووڵاتیان سه‌ردانی بنكه‌كانی ده‌نگدان ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارته‌كانیان.

 PUKmedia عوسمان ئه‌بوبه‌كر- سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket