راستییه‌كان له‌گوته‌ی دوێنێ و هه‌ڵوێستی ئه‌مڕۆیاندا
kurdistani 02:21 PM - 2014-04-19پێشر نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌یوت ده‌سه‌ڵات وه‌رده‌گرین، به‌ڵام چونه ده‌سه‌ڵاته‌وه
نه‌وشیروان مسته‌فا: ״ده‌سه‌ڵات وه‌رده‌گرین، نه‌ك ده‌چینه ده‌سه‌ڵاته‌وه״
پێش ده‌ستپێكی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌مانگی ئه‌یلول (9)دا، نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له به‌رنامه‌ی (روبه‌ڕووی) كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن-دا دیدارێكی له‌گه‌ڵ كراوه، دواتر له رۆژی 14/9/2013 به‌ناونیشانی (ده‌سه‌ڵات وه‌رده‌گرین، نه‌ك ده‌چینه ده‌سه‌ڵاته‌وه) سایتی (سبه‌ی) كه سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه ده‌قی دیداره‌كه‌ی بڵاو كردۆته‌وه، كاتێك پێشكه‌ش كاره‌كه ده‌پرسێت، «كاك نه‌وشیروان دروشمی سه‌ره‌كی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی ئێوه چونه به‌ره‌و ده‌سه‌ڵات یاخود ده‌سه‌ڵاتێكی نوێیه، پێشتریش له كۆنفرانسه‌كانتاندا باسی قۆناغێكی نوێتان ده‌كرد، ئایا پێتانوایه كه ئێستا كاتی ئه‌وه هاتوه بڕۆنه ده‌سه‌ڵاته‌وه؟.
نه‌وشیروان مسته‌فا له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت،״ پێمانوایه به‌ڵێ، ئێستا كاتی ئه‌وه هاتوه كه ده‌سه‌ڵات وه‌ربگرین، نه‌ك بچینه ده‌سه‌ڵاته‌وه، پێمانوایه له‌چوار ساڵی رابردودا، ئێمه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان، له راگه‌یاندندا، له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مانی كوردستاندا، له هۆڵی په‌رله‌مانی به‌غدا، له كۆڕ‌و كۆبونه‌وه‌كانماندا، ئه‌وه‌ی كه له‌تواناماندا بوه بۆ وشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك بۆ ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵك شاره‌زا بكه‌ین ئاشنای بكه‌ین به كه‌موكوڕییه‌كانی ده‌سه‌ڵات، پێمانوایه ئه‌و قۆناغه‌مان تێپه‌ڕاندوه‌و ئێستا قۆناغی ئه‌وه هاتوه‌ته پێشه‌وه كه خه‌ڵك متمانه‌ی خۆی ببه‌خشێت به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات وه‌ربگرێت״.
به‌ڵام ئێستا جێگه‌ی پرسیاره، ئایا گۆڕان چووه ده‌سه‌ڵاته‌وه یان ده‌سه‌ڵاتی وه‌رگرت؟، كاتێك به‌ئیمزاكردنی رێككه‌وتن حكومه‌تێك پێكده‌هێنرێت كامیانه؟، چۆن و به چ رێگه‌یه‌ك ئه‌و چاكسازییه‌ی بووه دروشم ده‌یكه‌ن؟ چونكه جگه له په‌رده‌پۆش كردنی كه‌موكوڕییه‌كان، رێككه‌وتن رێگه به‌هیچ چاكسازییه‌ك نادات ئه‌گه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا نه‌بێت.
عومه‌ر سه‌ید عه‌لی: ״قۆناغه‌كه له‌باره بۆئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات وه‌ربگرین״
هه‌ر پێش ئه‌و هه‌ڵبژاردنه له هه‌مان به‌رنامه‌دا، دیدارێك له‌گه‌ڵ عومه‌ر سه‌ید عه‌لی هه‌ڵسوڕاوی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا كراوه كه دواتر سایتی سبه‌ی له رۆژی 17/9/2013 به‌ناونیشانی (قۆناغه‌كه له‌باره بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات وه‌ربگرین) بڵاوكردۆته‌وه. ئه‌و هه‌ڵسوڕاوه له دیداره‌كه‌دا كاتێك پرسیاری وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات و جێبه‌جێ كردنی به‌ڵێنه‌كانی لێده‌كرێت، پێشكه‌شكاره‌كه پێی ده‌ڵێت،»ئێوه ئاماده‌ن بۆ وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات، ئه‌توانن ئه‌و وه‌عدانه‌ی له به‌رنامه ئینتیخابیه‌كه‌تاندا خستوتانه‌ڕو جێبه‌جێی بكه‌ن، به تایبه‌تی به‌رنامه‌ی ئینتیخابی ئێوه مژده‌ی زۆری پێیه، كۆمه‌كی زۆری پێیه، بۆ كابانی ماڵه، بۆ به‌خێوكردنی منداڵ و مه‌سه‌له‌ی خانه‌نشینیه؟».
له وه‌ڵامدا عومه‌ری سه‌ید عه‌لی وتویه‌تی:»بۆ نا، ئێمه زۆر باش هه‌مو توانایه‌كمان هه‌یه بچینه ده‌سه‌ڵات و وه‌كو لایه‌نێكی سیاسی به مافێكی خۆمانی ده‌زانین كه كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك ده‌نگی پێیاین و زۆربه‌ی كورسیه‌كانمان برده‌وه، بچینه ده‌سه‌ڵات. ئه‌وه‌ی له ئاسۆدا دیاره، هه‌م له‌ڕوی ناوخۆیی، هه‌م له‌ڕوی ناوچه‌یی و ده‌ولی، قۆناغه‌كه له‌باره بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی وه‌ربگرین. جگه‌له‌وه‌ش ئێمه خاوه‌نی بودجه‌یه‌كی زۆرین، خاوه‌نی داهاتێكی زۆرین، خاوه‌نی نه‌وت و گازین، خاوه‌نی ئاوین و خاوه‌نی خاكێكی به‌پیت و به‌ره‌كه‌تین، هه‌مو پێویستییه‌كانی ژیان له‌وڵاتی ئێمه‌دا ده‌ست ده‌كه‌وێت.
به‌ڵام بۆ راگه‌یاندنی رێككه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌ی كه فازل میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و عومه‌ر سه‌ید عه‌لی سه‌رۆكی وه‌فدی دانوستانكاری گۆڕان به‌ته‌نیشت یه‌كه‌وه كردیان و وه‌ستابوون، له‌به‌شێكیدا فازل میرانی دوای راگه‌یاندنی رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ (برایانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان) بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مه‌ی وت:»به‌ئومێدی ئه‌وه‌ی هه‌موومان موه‌فه‌ق بین بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و وه‌عدانه‌ی كه له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا داومانه به خه‌ڵكی خۆمان (به‌ره‌و چوار ساڵی ئارامی له كوردستان)»، دواتر عومه‌ر سه‌ید عه‌لی وتی:»ئێمه له‌گه‌ڵ برایانی پارتی دیموكراتی كوردستان دوای زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی یه‌ك له‌دوای یه‌ك گه‌یشتینه ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ (هاوبه‌شی بكه‌ین و شه‌ریك بین له كابینه‌ی نوێی هه‌رێمی كوردستاندا)، هه‌ردوو لاشمان داوامان له‌لایه‌نه براوه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌وه‌یه، به‌پێی ئیستحقاقاتی په‌رله‌مانی خۆیان به‌شداری كابینه‌ی داهاتوو بكه‌ن».
ئیتر له‌داوی ئه‌و كۆنگره‌یه‌وه ده‌ركه‌وت ئایا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان چوونه ناو ده‌سه‌ڵاته‌وه یاخود ده‌سه‌ڵاتیان وه‌رگرت؟!. وه‌ڵامیان چییه بۆ ده‌نگده‌رانێك كه فریویان داون؟. سه‌ید عه‌لی باسێكی له نه‌وت و بودجه‌و ئه‌وانه نه‌كرد.
ئارام شێخ محه‌مه‌د: ״كه‌س ته‌فاسیلی كێشه‌كان و گفتوگۆ داخراوه‌كان نازانێ״
هه‌ر له‌سه‌ره‌تای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، جیا له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی دانوستانكار چه‌ندین كۆبوونه‌وه كراون له‌نێوان سه‌ركرده‌كاندا، به‌تایبه‌ت بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و پارتی دیموكراتی كوردستان له سلێمانی و له پیرمام-یش.
له رۆژی 9/3/2014 سایتی سبه‌ی دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ئارام شێخ محه‌مه‌د رێكخه‌ری ژووری هه‌ڵبژاردنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كردووه‌و به‌ناونیشانی (كه‌س ته‌فاسیلی كێشه‌كان و گفتوگۆ داخراوه‌كان نازانێ) بڵاوی كردۆته‌وه، كاتێك پرسیاری لێده‌كه‌ن و پێی ده‌ڵێن،»هه‌ڵسه‌نگاندنی ئێوه بۆ نوێنه‌رانی كورد له حكومه‌تی عێراق‌و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق چییه، كه نه‌یانتوانیوه مافه‌كانی كورد كه له ده‌ستوری عێراقدا هاتوه وه‌ربگرن؟ ئایا نه‌یانتوانیوه، یان كه‌مته‌رخه‌م بون؟»،
ئارام شێخ محه‌مه‌د له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت،»هۆكارگه‌لێكی زۆر هه‌ن كه وائه‌كات بڵێین نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا ته‌نها نوێنه‌ری حیزبه‌كانی خۆیان بون، تا نوێنه‌ری گوتارێكی نه‌ته‌وه‌یی هاوبه‌ش، كه‌سیش له راستیدا ته‌فاسیلی كێشه‌كان و گفتوگۆ داخراوه‌كان نازانێ و هه‌تا ئه‌زمه‌كان زیاد نه‌كه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم ته‌نانه‌ت هیچ به نوێنه‌ره‌كانی خۆشیان ناڵێن، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای حساب نه‌كردن بۆ په‌رله‌مان و هیچ داموده‌زگایه‌كی دامه‌زراوه‌یی هه‌رێمی كوردستان، چه‌ندین جه‌وله گفتوگۆیان كردوه په‌رله‌مانتارێكیشیان له‌گه‌ڵ نه‌بوه و نوێنه‌رانی حیزب له كێشه‌كاندا خۆیان هه‌مو كێشه‌كانیان له ئه‌زمه‌یه‌كه‌وه بۆ ئه‌زمه‌یه‌كی تر حه‌واڵه كردوه، ئه‌توانین ئه‌م گرفته بۆ ئه‌وه بگێڕینه‌وه كه نوێنه‌رانی زۆرینه‌ی یه‌كێتی و پارتی نوێنه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی حیزبه‌كانی خۆیانن، به‌غدا و (قه‌زیه‌ی كوردیان خستۆته خزمه‌تی پۆسته‌وه) و له‌م پێناوه‌شدا درێغییان له‌وه نه‌كردوه رێگری بكه‌ن له هێزه سیاسیه‌كانی تری كوردستانیش بۆ نمونه گۆڕان و (پێشیان عه‌یب نه‌بو مساوه‌مه له‌سه‌ر هه‌رشتێك بكه‌ن تا گۆڕان هیچ پۆستێك وه‌رنه‌گرێت) ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر حسابی كه‌مكردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی كوردیش بێت وه‌ك ئه‌وه‌ی له كۆمیسیۆن كردیان».
ئه‌و هه‌ڵسوڕاوه‌ی گۆڕان كاتێك باس له كۆبوونه‌وه‌و گفتوگۆی داخراو ده‌كات، بۆخۆی هیچ ئاگادارییه‌كی له كۆبوونه‌وه‌ی ژێر به‌ژێرو كۆبوونه‌وه داخراوه‌كانی نێوان سه‌رۆكی پارتی و رێكخه‌ری بزووتنه‌وه‌كه‌ی نییه كه له پیرمام كراون.
1-ئایا كاتێك كۆبوونه‌وه داخراوه‌كان كران، گۆڕان وه‌ك نوێنه‌ری جه‌ماوه‌ری كوردستان، یاخود وه‌ك نوێنه‌ری بزووتنه‌وه‌كه خۆی بووه‌و شه‌ڕی پله‌و پۆستی كردووه؟
2-كامه‌یه ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌خزمه‌تكردن و ژیانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه هه‌یه، ئه‌وان وه‌ریانگرتبێت، كه كوردستان ئاوه‌دان بكاته‌وه‌و دانیشتووانه‌ی خۆشگوزه‌ران بكات و داكۆكیان له‌سه‌ر كردبێت؟، ئه‌مه خۆدزینه‌وه نییه له‌خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستان؟.
3-ئایا له رێككه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌واندا ته‌فاسیلی كێشه‌كان باسكراون؟
4-ئایا رێككه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌وان هه‌ر له‌سه‌ر پۆسته‌و بۆ پۆست هه‌وڵیانداوه؟
5-ئایا ئه‌وه ئه‌وان نین كه قه‌زییه‌ی كوردیان به‌لاوه گرنگ نه‌بووه‌و هه‌موویان گۆڕیوه‌ته‌وه به وه‌رگرتنی پله‌و پۆسته‌كانیانه‌وه؟
PUKmedia له‌كوردستانی نوێ-وه وه‌رگیراوه
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23