riklam

هه‌ولێر.. گفتوگۆی په‌یمانی هاوبه‌شی و گه‌شه‌پێدان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

kurdistani 01:45 PM - 2014-04-19
لایه‌نێكی گفتوگۆكه‌

لایه‌نێكی گفتوگۆكه‌

گفتوگۆی په‌یمانی هاوبه‌شی و گه‌شه‌پێدان له‌نێوان ده‌سه‌ڵاته‌ گشتییه‌كان و رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كاندا به‌شێوه‌یه‌كی كراوه‌ له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.

به‌ به‌شداری فلۆرینگۆر گیس به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان، گفتوگۆی په‌یمانی هاوبه‌شی و گه‌شه‌پێدان له‌نێوان ده‌سه‌ڵاته‌ گشتییه‌كان و رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.

ئه‌م گفتوگۆیه‌ له‌لایه‌ن رێكخراوی دانوستان و لێكوڵینه‌وه‌ی ستراتیژی به‌هاوكاری ئۆفیسی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ خزمه‌تگوزاری و پڕۆژه‌كان (یونوپس) و رێكخراوی هاوكاری دارایی حكومه‌تی دانیمارك له‌ هۆتێل كلاسی شاری هه‌ولێر ئاماده‌كرابوو.

ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌په‌رله‌مانتارانی خوله‌كانی پێشوو ئێستاو ده‌زگا حكومییه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان و ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان و فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان و ژماره‌یه‌ك له‌ رێكخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌كان، به‌شداری گفتوگۆكه‌یان كرد.

پرۆژه‌كه‌ چوار ئامانجی سه‌ره‌كی و ژماره‌یه‌ك چالاكی په‌یوه‌ندیداری له‌خۆگرتبوو،  به‌مه‌به‌ستی شرۆڤه‌ی ئامانج و چالاكییه‌كان توانرا له‌ڕێگه‌ی پێكهێنانی چوار گروپه‌وه‌ پڕۆژه‌كه‌ ده‌وڵه‌مه‌ند بكرێت و گفتوگۆیه‌كی زانستی له‌باره‌وه‌ ئه‌نجامبدرێت.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket