riklam

پەرلەمانتارانی بەدەپە چونە نێو هەدەپەوە

kurdistani 11:33 AM - 2014-04-19
 لەسەر ئاستی تەواوی توركیا و جیهان سیاسەت دەكەن

لەسەر ئاستی تەواوی توركیا و جیهان سیاسەت دەكەن

ئەرتوغلول كۆركچو هاوسەرۆكی  HDP رایگەیاند چونیBDP   بۆ ناو HDP بەڕێكەوتنی نێوان هەردوولایەن بوەو لەماوەیەكی زۆر نزیكدا رێكەوتنەكە جێبەجێ دەكرێت.

ئەوەشی خستەڕوو كە لەو پرۆسە نوێییەدا لەسەر ئاستی تەواوی توركیا و جیهان سیاسەت دەكەن، راشیگەیاند: دەبینە پارتێكی گشتی بۆ تەواوی كۆمەڵگای داهاتووی توركیا.

پەرلەمانتارانی بەدەپەو هەدەپ دەربارەی چونی بەدەپە بۆ ناو هەدەپە لەناوەندی گشتی بەدەپە لەشاری ئامەد كۆبوونەوە.
فورات نیوز بڵاویكردەوە لەكۆبوونەوەكەدا ئیدریس بالوكەن و پەروین بوڵدان هەردوو جێگرانی فراكسیۆنی BDP لەپەرلەمانی توركیا، ئەرتوغلول كۆركچوو سەباحات تونجەل هاوسەرۆكانی  هەدەپەو سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی گشتی BDP بەشداربوون و  كۆبوونەوەكە بەشێوەیەكی داخراو بەڕێوەچوو .

ئەرتوغلول كۆركچو هاوسەرۆكی گشتی HDP دوای كۆبوونەوەكە رایگەیاند: ئەوان لەپەرلەمانی توركیا فراكسیۆنی HDP دادەمەزرێنن،وتی: بابەتی بەشداربونی BDP  بۆ ناو HDP ماوەیەكە گفتوگۆی لەسەر دەكرێت و ئێمە هەنگاوێكی مێژووی دەنێین، لەوبارەیەوە گەیشتوینەتە بڕیارێكی هاوبەش.

هاوسەرۆكی HDP راشیگەیاند: BDP وەك پێكهاتەیەكی HDP سەرلەنوێ شێوەیەكی تر دەگرێت، ئامانجان ئەوەیە بەشێوازێكی نوێ و قۆناغێكی نوێی دامەزراندن  بكەوینە ناو كارەوە، فراكسیۆنی HDP تەنیا بەفراكسیۆنی پەرلەمان سنوردارنامێنێت، بەڵكو قۆناغێك دەستپێدەكات كە داهاتووی توركیا دەگرێتە ناو خۆی، ئێمە دەبینە پارتێكی ریشەیی تەواوی كۆمەڵگا .
 
PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket