riklam

ئاسایشی سلێمانی: هه‌واڵه‌كه‌ی رووداو نا ڕاسته‌

kurdistani 10:01 PM - 2014-04-18
ئاسایش هه‌واڵێكی رووداو ره‌تده‌كاته‌وه‌

ئاسایش هه‌واڵێكی رووداو ره‌تده‌كاته‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی رووداو به‌ناڕست وه‌سفده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و هه‌واڵه‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ند ده‌نگێكه‌.

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌ی ئاسایشی سلێمانی...

پاش بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵێكی ناڕاست له‌پۆرتاڵی رووداو  كه‌ گوایه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی چاودێری كاندیدێكی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستانی كردبێت به‌ناوی ( یه‌حیا نه‌وزه‌ر جاف ) به‌هه‌موو لایه‌كی راده‌گه‌یه‌نیین كه‌ئه‌م هه‌واڵه‌ هه‌ڵبه‌ستراوه‌و هیچ بنه‌مایه‌كی نییه‌ و دوره‌ له‌ڕاستیه‌وه‌, ئه‌م بوخاتنه‌ له‌لایه‌ن ئه‌وكه‌سه‌وه‌ ته‌نها مه‌رامی كۆكردنه‌وه‌و سواڵكردنی چه‌ند ده‌نگێكه‌ و هه‌وڵێكی نه‌زۆكه‌ بۆ یاریكردن به‌سۆزی هاوڵاتیان . ئه‌و كه‌سه‌ هیچ كارێكی تیرۆریستی ئه‌نجام نه‌داوه‌ تا دوای كه‌وین  و چاودێری بكه‌ین, له‌به‌رئه‌وه‌ پێویست به‌ هه‌ڵبه‌ستنی درۆیه‌كی شاخداری له‌م جۆره‌ ناكات . وه‌ هه‌ركه‌سێك به‌ناڕاست و به‌بێ به‌ڵگه‌ درۆیه‌كی له‌م چه‌شنه‌ به‌ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تمانه‌وه‌ هه‌ڵبه‌ستێت , سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار ده‌كه‌ین  بۆئه‌وه‌ی دادگا یه‌كلایی بكاته‌وه‌ .

PUKmedia به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket