riklam

د. نه‌جمه‌دین: كه‌ركوكیه‌كان داینه‌مۆی یه‌كێتیین له‌هه‌ر شوێنێك بن‌

kurdistani 04:40 PM - 2014-04-18
به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی كه‌ ده‌یانگووت كه‌ركوكیه‌كان بارێكی گرانن به‌سه‌ر شاره‌كانی تری كوردستانه‌و

به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی كه‌ ده‌یانگووت كه‌ركوكیه‌كان بارێكی گرانن به‌سه‌ر شاره‌كانی تری كوردستانه‌و

د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم سه‌رۆكی لیستی 266 یه‌كێتیی بۆ پارێزگای كه‌ركوك له‌گه‌ڵ ئاواره‌ كه‌ركوكییه‌كانی شاری سلێمانی كۆبویه‌وه‌.

به‌مه‌به‌ستی له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ ره‌وشی ژیانی هاووڵاتیان و گوێگرتن له‌خواست و داواكاریه‌كانیان د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم سه‌رۆكی لیستی ژماره‌ 266 ی (ی.ن.ك) و كاندیدی ژماره‌ 1 ی لیسته‌كه‌ له‌ پارێزگای كه‌ركوك له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوانی جه‌ماوه‌ریدا به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی تر له‌ كاندیداكانی لیستی ژماره‌  266 ی (ی.ن.ك) له‌ گه‌ڕه‌كی راپه‌رینی شاری سلێمانی له‌گه‌ڵ ئاواره‌ كه‌ركوكیه‌كانی دانیشتووی سلێمانی ده‌وروبه‌ری كۆبویه‌وه‌.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم سه‌رۆكی لیستی ژماره‌ 266 ی (ی.ن.ك) له‌ پارزگای كه‌ركوك وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو تیادا ئاماژه‌ی به‌ رۆڵ و گاریگه‌ری ئاواره‌كانی سلێمانی كرد كه‌ هه‌میشه‌ پاڵپشت و داینه‌مۆی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان بوون، له‌ هه‌ر شوێنێك بووبن ئه‌و شوێنه‌شیان ئاوه‌دان و سه‌وزتر كردۆته‌وه‌ به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی كه‌ ده‌یانگووت كه‌ركوكیه‌كان بارێكی گرانن به‌سه‌ر شاره‌كانی تری كوردستانه‌وه‌.

 راشیگه‌یاند: خه‌ڵكی كه‌ركوك شایانی زۆر له‌وه‌ زیاتره‌ كه‌ رێزو ته‌قدیریان بگیرێت، به‌ڵكو پێویسته‌ به‌ چاوی وه‌فاو ئه‌مه‌كداریه‌وه‌ سه‌یریان بكرێت، وه‌ك چۆن هه‌میشه‌ جه‌نابی مام جه‌لال خۆی به‌ داكۆكیكارو پارێزه‌ری كه‌ركوك و كه‌ركوكیه‌كان ده‌زانی پێویسته‌ ئێمه‌ش به‌ هه‌مان رێباز ده‌ست به‌ كه‌ركوك و خه‌ڵكه‌ ماندوو نه‌ناسه‌كه‌ی بگرین.

هه‌روه‌ها وێرای ئاماژه‌دان به‌و كاروانی ئاوه‌دانی و پێشكه‌وتنه‌ی كه‌ شاره‌كه‌ به‌ خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ به‌ ئاواره‌كانی شاری كه‌ركوكی راگه‌یاند كه‌ هه‌وڵی جددی و به‌رده‌وام هه‌یه‌ بۆ دابینكردنی شوێنی نیشته‌جیببون و خزمه‌تگوزاری پێویست بۆ ئه‌وه‌ی له‌نزیكترین ده‌رفه‌تدا هه‌مووان بگه‌ڕێنه‌وه‌ زێدی باوك و باپیرانتان كه‌ شاری كه‌ركوكی كوردانه‌.

هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌ فراوانه‌دا ئاماژه‌ی به‌ گرنگی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ كردو داوای له‌ ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌ فراوانه‌كه‌ كرد كه‌ رۆژی ده‌نگدان به‌ شێوه‌یه‌كی فراوان و كه‌رنه‌ڤاڵ ئاسا بچنه‌ سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگ به‌ لیستی 266 ی (ی.ن.ك) بده‌ن كه‌ هه‌میشه‌ پارێزه‌ری ماف و ئازادیه‌كانه‌.
وتیشی: بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ركوك هه‌میشه‌ به‌ سه‌وزی و كوردستانی بمێنێته‌وه‌ پێویسته‌ ده‌نگ به‌ لیسته‌ سه‌وزه‌كه‌ی جه‌نابی مام جه‌لال بده‌ن كه‌ هه‌رده‌م خۆی به‌ كه‌ركوكی زانیووه‌.

دواتر كاندیداكانی تری لیسته‌كه‌ هه‌ریه‌كه‌ خۆیان ناساند و په‌یامی خۆیان بۆ ئامادبووان خوێنده‌وه‌.

PUKmedia هێمن مام ره‌ش

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket