riklam

نه‌ینه‌وا.. هۆزی هه‌ركی پشتیوانی له‌لیستی 266 یه‌كێتیی ده‌كه‌ن

kurdistani 04:13 PM - 2014-04-18
ته‌نها یه‌كێتیی ده‌توانێت مافه‌كانمان به‌ده‌ست بهێنێت

ته‌نها یه‌كێتیی ده‌توانێت مافه‌كانمان به‌ده‌ست بهێنێت

هۆزی هه‌ركی له‌نه‌ینه‌وا پشتیوانی له‌ لیستی 266 ده‌كه‌ن و رایده‌گه‌یه‌نن كه‌ ته‌نها یه‌كێتیی ده‌توانێت مافه‌كانمان به‌ده‌ست بهێنێت.

 سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌ ئاماده‌بوونی عه‌بدول باری زێباری سه‌رۆكی لیستی 266 ی یه‌كێتیی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌پارێزگای نه‌ینه‌وا، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌رچاو له‌ هۆزی هه‌ركی كۆبوونه‌وه‌.

 له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌عدی ئه‌حمه‌دپیره‌ كارنامه‌ی لیستی 266 ی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ئاماده‌بوان روونكرده‌وه‌و پێیانی راگه‌یاند: كارنامه‌ی لیستی 266 ی یه‌كێتیی كارنامه‌یه‌كی فراوانه‌و زۆرترین داواو داخوازی خه‌ڵكی له‌خۆ گرتووه‌ بێ جیاوازی، له‌ به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی داوای له‌ هۆزی هه‌ركی كرد پشتیوانی له‌ لیست و كاندیدانی یه‌كێتیی بكه‌ن له‌پارێزگای نه‌ینه‌وا بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق.
 راشیگه‌یاند: كاندیدانی یه‌كێتیی سه‌ربخه‌ن و ده‌نگیان پێ بده‌ن، چونكه‌ ئه‌وان ده‌بنه‌ داكۆكی كاری راسته‌قینه‌ی مافه‌كانتان و كار ده‌كه‌ن بۆ خزمه‌تكردنی دانیشتوانی نه‌ینه‌وا بێ جیاوازی بیرورای مه‌زهه‌بی و ئایینی.

 له‌ وته‌یه‌كیشدا عه‌بدول باری زێباری كاندیدی ژماره‌ یه‌ك و سه‌رۆكی لیستی 266 ی یه‌كێتیی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند: بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانتان به‌ فیڕۆ نه‌ڕواوت پشتیوانی له‌ لیست و كانیدانی یه‌كێتیی بكه‌ن.

وتیشی: له‌ به‌رنامه‌ی یه‌كێتیدایه‌ له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ هه‌موو توانایه‌وه‌ كار بكات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاسای و سه‌قامگیری له‌ شه‌قامی نه‌ینه‌واو كاری جدیشی بۆ ده‌كه‌ین.

 لای خۆشیانه‌وه‌ هاوڵاتیانی هۆزی هه‌ركی له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌ڵێن و پشتیوانی خۆیان بۆ لیستی 266 ی یه‌كێتی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و كاندیده‌كانی دووپاتكرده‌وه‌و رایانگه‌یاند: له‌رۆژی 30-4 دا به‌ گڕو تینه‌وه‌ به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌یكه‌ن و ده‌نگ به‌ لیست و كاندیده‌كانی یه‌كێتیی ده‌ده‌ین.

فۆتۆ/ زانیار خۆشناو


PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket