riklam

كۆمسیۆن: رێژه‌ی دابه‌شكردنی كارتی ئه‌لكترۆنی له‌به‌رز بونه‌وه‌دایه‌

kurdistani 03:56 PM - 2014-04-18
رێژه‌كه‌ به‌رده‌وام به‌رزده‌بێته‌وه‌

رێژه‌كه‌ به‌رده‌وام به‌رزده‌بێته‌وه‌

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی كۆمسێۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌عیراق رایگه‌یاند كه‌ رێژه‌ی دابه‌شكردنی كارتی ئه‌لكترۆنی ده‌نگده‌ران له‌گشت پاریزگاكانی عیراقدا 84% تێپه‌ڕاندووه‌.

له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكی موحیسن جه‌باری موسه‌وی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌عیراق له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی سه‌باح رایگه‌یاند: ژماره‌ی ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ی كه‌ كارتی ئه‌لكترۆنی ده‌نگدانیان وه‌رگرتووه‌ له‌گشت پارێزگاكانی عیراقدا بۆ به‌شداری كردن له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی 30 ی نیساندا گه‌شتۆته‌ 17 ملیۆن و 713 هه‌زار و 283 ده‌نگده‌ر كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌كاته‌ 84% رێژه‌ی ده‌نگده‌ران.

ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌ئێستادا شاری ئه‌نبار توندوتیژییه‌كی زۆر به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت، به‌ڵام توانیویانه‌ كارتی ئه‌لكترۆنی ده‌نگدان به‌سه‌ر 12 هه‌زار و 478 ده‌نگده‌ردا دابه‌شبكه‌ن.

شایه‌نی باسه‌، پێشتریش كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق رایگه‌یاندبوو كه‌ رۆژی 20 نیسان دوا واده‌ ده‌بێت بۆ وه‌رگرتنی كارتی ئه‌لكترۆنی ده‌نگدان له‌ گشت پارێزگانی عیراقدا، ته‌نها پارێزگای ئه‌نبار نه‌بێت كه‌ رۆژی 25 ئه‌م مانگه‌ دوا واده‌ی وه‌گرتنی كارتی ئه‌لكترۆنییه‌.

سه‌رچاوه‌/ IRAQI MEDIA NET


PUKmedia و/ ره‌هێڵ مه‌حمود

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket