riklam

رێككه‌وتنی پارتی و گۆڕان

kurdistani 03:24 PM - 2014-04-18
ئازاد جندیانی

ئازاد جندیانی

ئازاد جندیانی

دوێنێ پارتی و گۆڕان له‌سه‌ر به‌شداریكردنی گۆڕان له‌حكومه‌ت رێككه‌وتن، دوا به‌دوای ئه‌و رێككه‌وتنه‌، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك و هه‌روا به‌ ته‌له‌فۆنیش قسه‌و باسی گه‌رم و گوڕ له‌سه‌ر ئه‌ومه‌سه‌له‌یه‌ هاته‌ ئاراوه‌، زۆر ل هه‌ڤاڵانمان، به‌ هێندێ له‌ كاندیده‌كانیشه‌وه‌ جۆرێك نیگه‌رانیان پێوه‌دیاربوو، مه‌كته‌بی سیاسیش روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌، له‌زۆر لاوه‌ پرسیار له‌ منیش و له‌ هه‌ڤاڵانی تریش ئه‌كرێ، داخۆ هه‌ڵوێستی یه‌كێتیی له‌وباره‌وه‌ چی ئه‌بێ؟ یه‌كێتی كه‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ له‌گه‌ڵ بیرۆكه‌ی حكومه‌تی یه‌ك ریزی نیشتمانی بوو، به‌شداریكردنی هه‌موو لایه‌نه‌كانی كوردستانی لا په‌سندبووه‌، وه‌ك له‌ چه‌ندین بۆنه‌دا به‌ڕه‌سمی راگه‌یه‌ندراوه‌و بیرۆكه‌كه‌ په‌سندكراوی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیش بووه‌، بۆیه‌ به‌شداریكردنی هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌حكومه‌ت ئه‌توانین به‌ سه‌ركه‌وتنی تێزی كوردانه‌ی یه‌كێتیی بزانین له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت له‌م قۆناغه‌ی كوردایه‌تیدا، بۆیه‌ دڵنیام، كه‌ خودی رێكه‌وتنه‌كه‌ جێی نیگه‌رانی یه‌كێتییه‌كان نیه‌، به‌ڵكو نیگه‌رانییه‌كه‌ له‌ شوێنێكی تره‌، كه‌ ئه‌بێ چاوه‌ڕوان بین كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی په‌نجه‌بخاته‌ سه‌ر خاڵی نیگه‌رانی هه‌ڤاڵانمان، با تا ئه‌و كاته‌ چاوه‌ڕوان بین.
 باشترین ته‌عبیر كردن له‌و نیگه‌رانیانه‌ش بۆ هه‌موویه‌كێتییه‌كان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌و ماوه‌یه‌ی كه‌ ماوه‌ گه‌رم وگوڕتر بكه‌ین و به‌رده‌وامی به‌ هه‌ڵمه‌تی ده‌رگا به‌ده‌رگابده‌ین، كه‌ ئێستا له‌هه‌موو شاروشارۆچكه‌و دێهاته‌كاندا به‌رده‌وامه‌.
 ره‌نگه‌ بشێ خودی رێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان ئه‌ودوو لایه‌نه‌، به‌ بنه‌ما ئیجابی و سه‌لبییه‌كانیه‌وه‌ بكرێته‌ كه‌ره‌سه‌یه‌كی تری سیاسییانه‌ی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنمان.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket