رزگار عه‌لی: ده‌نگدان به یه‌كێتی ده‌نگدانه به كۆتایی هێنان به قۆرخكاری
kurdistani 12:11 PM - 2014-04-18كاندیده‌كانی یه‌كێتی داكۆكیكاری راسته‌قینه‌ی مافهكانتانن
له چوارچێوه‌ی بانگه‌شه‌كردن بۆ هه‌ردوو لیستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به ژماره 266 بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و لیستی 77 بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، رزگار عه‌لی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 3 ی رێكخستنی هه‌ولێر، به‌یاوه‌ری ژماره‌یه‌ك له كادێرانی مه‌ڵبه‌ند و ژماره‌یه‌ك خانه‌واده و كه‌س و كاری شه‌هیدانی یه‌كێتی له سنوری ناحیه‌ی قوشته‌په‌ی شاری هه‌ولێر به سه‌ركرده‌وه.
به مه‌به‌ستی بانگه‌شه‌كردن بۆ هه‌ردوو لیستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به ژماره 266 بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و لیستی 77 بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، له پارێزگای هه‌ولێر، رزگار عه‌لی حه‌مه‌جان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 3 ی رێكخستنی هه‌ولێر، به یاوه‌ری ژماره‌یه‌ك له كادێرانی مه‌ڵبه‌ند و ستافێكی كۆمیته‌ی قوشته‌په، ژماره‌یه‌ك خانه‌واده‌و كه‌س و كاری شه‌هیدانی یه‌كێتی له سنوری ناحیه‌ی قوشته‌په‌ی به‌سه‌ركرده‌وه‌و ، داوای لێ‌كردن له رۆژی 30-4 بڕۆنه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان ودهنگبدهن به لیست وكاندیدهكانی یه‌كێتی، چونكه كاندێدانی یه‌كێتی به‌ده‌رچوونیان بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ده‌بنه داكۆكیكاری راسته‌قینه‌ی داواكانتان و به‌رگری كردن له مافه‌كانتان.
له لایهكیترهوه رزگار عه‌لی، سه‌ردانی كۆمیته‌ی شاوێسی كرد‌و له‌گه‌ڵ لێپرسراو ستافی كۆمیته‌ی شاوێس كۆبووه، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 3 ی رێكخستنی هه‌ولێر داوای له كادێرانی كۆمیته‌ی شاوێسكرد، له چوارچێوه‌ی رێنماییه‌كانی كۆمسیۆندا به شێوازێكی مه‌ده‌نیانه‌و دوور له توندوتیژی بانگه‌شه بۆ هه‌ردوو لیستی یه‌كێتی به ژماره 266 بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و لیستی 77 بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر بكه‌ن و هانی خه‌ڵك بده‌ن كه بڕۆنه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگ بده‌ن به لیست و كاندیدانی یه‌كێتی.
له كۆتایی كۆبوونه‌كه‌دا رزگار عه‌لی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 3 ی رێكخستنی هه‌ولێر، هیوای خواست ئه‌و چه‌ند رۆژه‌ی له ماوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ماوه، به جوانترین شێوه‌و به شێوه‌یه‌كی شارستانیانه به‌ڕێوه‌بچێت و دوور بێت له توندوتیژی.
PUKmedia هه‌ڵگورد ئه‌حمه‌د - هه‌ولێر:
هەواڵی زیاتر
-
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24