riklam

رزگار عه‌لی: ده‌نگدان به‌ یه‌كێتی ده‌نگدانه‌ به‌ كۆتایی هێنان به‌ قۆرخكاری

kurdistani 10:39 PM - 2014-04-17
كاندیده‌كانی یه‌كێتی داكۆكیكاری راسته‌قینه‌ی مافه‌كانتانن

كاندیده‌كانی یه‌كێتی داكۆكیكاری راسته‌قینه‌ی مافه‌كانتانن

له‌ چوارچێوه‌ی بانگه‌شه‌كردن بۆ هه‌ردوو لیستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ ژماره‌ 266 بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و لیستی 77 بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، رزگار عه‌لی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 3 ی رێكخستنی هه‌ولێر، به‌یاوه‌ری ژماره‌یه‌ك له‌ كادێرانی مه‌ڵبه‌ند و ژماره‌یه‌ك خانه‌واده‌ و كه‌س و كاری شه‌هیدانی یه‌كێتی له‌ سنوری ناحیه‌ی قوشته‌په‌ی شاری هه‌ولێر به‌ سه‌ركرده‌وه‌.

به‌ مه‌به‌ستی بانگه‌شه‌كردن بۆ هه‌ردوو لیستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌ ژماره‌ 266 بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و لیستی 77 بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، له‌ پارێزگای هه‌ولێر، رزگار عه‌لی حه‌مه‌جان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 3 ی رێكخستنی هه‌ولێر، به‌ یاوه‌ری ژماره‌یه‌ك له‌ كادێرانی مه‌ڵبه‌ند و ستافێكی كۆمیته‌ی قوشته‌په‌، ژماره‌یه‌ك خانه‌واده‌و كه‌س و كاری شه‌هیدانی یه‌كێتی له‌ سنوری ناحیه‌ی قوشته‌په‌ی به‌سه‌ركرده‌وه‌و ، داوای لێكردن له‌ رۆژی 30-4 بڕۆنه‌ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان وده‌نگبده‌ن به‌ لیست وكاندیده‌كانی یه‌كێتی، چونكه‌ كاندێدانی یه‌كێتی به‌ده‌رچوونیان بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ده‌بنه‌ داكۆكیكاری راسته‌قینه‌ی داواكانتان و به‌رگری كردن له‌ مافه‌كانتان.

له‌ لایه‌كیتره‌وه‌ رزگار عه‌لی، سه‌ردانی كۆمیته‌ی شاوێسی كردو له‌گه‌ڵ لێپرسراو ستافی كۆمیته‌ی شاوێس كۆبووه‌، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 3 ی رێكخستنی هه‌ولێر داوای له‌ كادێرانی كۆمیته‌ی شاوێسكرد، له‌ چوارچێوه‌ی رێنماییه‌كانی كۆمسیۆندا به‌ شێوازێكی مه‌ده‌نیانه‌و دوور له‌ توندوتیژی بانگه‌شه‌ بۆ هه‌ردوو لیستی یه‌كێتی به‌ ژماره‌ 266 بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و لیستی 77 بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر بكه‌ن و هانی خه‌ڵك بده‌ن كه‌ بڕۆنه‌ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگ بده‌ن به‌ لیست و كاندیدانی یه‌كێتی.

له‌ كۆتایی كۆبوونه‌كه‌دا رزگار عه‌لی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 3 ی رێكخستنی هه‌ولێر، هیوای خواست ئه‌و چه‌ند رۆژه‌ی له‌ ماوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ماوه‌، به‌ جوانترین شێوه‌و به‌ شێوه‌یه‌كی شارستانیانه‌ به‌ڕێوه‌بچێت و دوور بێت له‌ توندوتیژی.


PUKmedia هه‌ڵگورد ئه‌حمه‌د -هه‌ولێر



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket