riklam

یادی كیمیابارانكردنی دۆڵی بالیسان و شێخ وه‌سان به‌رز راگیرا

kurdistani 09:51 PM - 2014-04-17
یادی 27 ساڵه‌ی كیمیابارانی بالیسان و سێخ وه‌سان

یادی 27 ساڵه‌ی كیمیابارانی بالیسان و سێخ وه‌سان

له‌ژێر چاودێری وه‌زیری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێم و به‌ هاوكاری رێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به‌ جینوساید و ده‌زگاكانی حكومی سنوره‌كه‌، به‌ ئاماده‌بونی ئارێز عه‌بدوڵڵا سه‌رۆكی لیستی 266 ی یه‌كێتی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ سنوری پارێزگای هه‌ولێر و خاتو وه‌سفیه‌ به‌نی وه‌یس لێپرسراوی مه‌كته‌بی شه‌هیدانی یه‌كێتی و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ كاندیدانی یه‌كێتی و لێپرسراوانی حكومی و نوێنه‌ری لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان و كه‌سوكاری شه‌هیدان و قوربانیانی كیمیابارانی بالیسان و شێخوه‌سان و دۆڵی خۆشناوه‌تی، مه‌راسیمی یادكردنه‌وه‌ی 27 ساڵه‌ی كیمیابارانی سنوره‌كه‌ به‌رێوه‌چوو.

له‌و مه‌راسیمه‌دا وتاری هه‌ریه‌ك له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ لایه‌ن ئارام ئه‌حمه‌د و وتاری پارێزگای هه‌ولێر و وتاری به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی بالیسان خوێندرانه‌وه‌، تێیدا هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ خزمه‌تكردنی ناوچه‌كه‌ و كه‌س و كاری قوربانیان خرایه‌ڕوو و ته‌ئكیدیش له‌سه‌ر زیاتر خزمه‌تكردنیان كرایه‌وه‌، له‌رووی دابینكردنی خۆشگوزه‌رانی و ئاوه‌دانی زیاتر بۆ خه‌ڵكی سنوره‌كه‌ و ئه‌و ناوچه‌یه‌ كه‌ یه‌كه‌م هێرشی كیمیاباران له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه‌ له‌ بالیسان و شێخ وه‌ساندا ئه‌نجام درا و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ 300 هاووڵاتی له‌ ژن و مناڵ و گه‌وره‌ بونه‌ قوربانی.

هه‌ر له‌ درێژه‌ی مه‌راسیمه‌كه‌دا و له‌ وتاری كه‌سوكاری قوربانیانی كیمیابارانی دۆڵی بالیساندا هاتبوو، له‌ دۆزینه‌وه‌ی روفاتی شه‌هیدانیان و به‌ سزا گه‌یاندنی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستیان له‌ شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال هه‌بووه‌، هه‌روه‌ها به‌جینۆساید ناساندنی كه‌یسی كیمیابارانی دۆڵی خۆشناوه‌تی و چاره‌سه‌ری بریندارانی كیمیاباران به‌ بێ كه‌مته‌رخه‌می و دروست كردنی هۆڵی بۆنه‌كان و ته‌واو كردنی 150 خانوه‌كه‌ی شه‌هیدان له‌ بالیسان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و 150 هه‌زار دیناره‌ی له‌ موچه‌ی شه‌هیدان بردراوه‌ له‌ لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی مه‌راسیمه‌كه‌دا چه‌ند چالاكییه‌كی هونه‌ری و ئه‌ده‌بی پێشكه‌شكران كه‌ گوزارشتیان له‌ كاره‌ساتی كیمیاباران و زامی ساڕێژنه‌بوی ئه‌و خه‌ڵكه‌ ده‌كرد.

له‌ كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌شدا، تاجه‌ گوڵی رێزو وه‌فای سه‌رۆكایه‌تی كۆماری و سه‌رۆكی هه‌رێم و حكومه‌ت و په‌رله‌مانی هه‌رێم و كه‌سوكاری شه‌هیدان له‌سه‌ر گڵكۆی شه‌هیدانی كیمیابارانی بالیسان و شێخ وه‌سان دانرا.

PUKmedia ئیسماعیل شه‌مزینی بالیسان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket