riklam

گه‌نجانی رانیه‌ ده‌نگ به‌ یه‌كێتی ده‌ده‌ن

kurdistani 07:32 AM - 2014-04-17
گه‌نجان هه‌میشه‌ داینه‌مۆی سه‌رخستنی یه‌كێتی بوون

گه‌نجان هه‌میشه‌ داینه‌مۆی سه‌رخستنی یه‌كێتی بوون

پێشه‌نگی گرنگیدانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌توێژی گه‌نجان له‌سود وه‌رگرتن له‌تواناو به‌هره‌كانیان له‌گۆڕه‌پانه‌ سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابورییه‌كان و هێنانه‌ كایه‌ی به‌رنامه‌ی تواناسازیی بۆ گه‌نجانی هه‌رێمی كوردستان وایكردووه‌ كه‌ گه‌نجانی رانیه‌ به‌متمانه‌وه‌ له‌هه‌ڵبژاردندا ده‌نگ بده‌ن به‌هه‌ردوو لیستی 266 بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و لیستی 77 بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگان و كاندیده‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.

سه‌ركه‌وت حوسێن ده‌لێت: یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هێزێكی له‌بن نه‌هاتووی جه‌ماوه‌رییه‌و خه‌مخۆری سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگایه‌و به‌دیهێنه‌ری ئامانجه‌كانی گه‌له‌كه‌یه‌تی، یه‌كێتی بوونم هه‌میشه‌ شانازییه‌ بۆم، ئه‌وه‌ی له‌سه‌رده‌ستی نوێنه‌رو سه‌ركرده‌ خه‌مخۆره‌كانی یه‌كێتیه‌وه‌ فه‌راهه‌م بووه‌و هاتۆته‌دی به‌هیچ هێزێكی سیاسی نایه‌ته‌دی، له‌سه‌روی هه‌مووشیانه‌وه‌ سیاسه‌ته‌ جیهان بینییه‌كی مامی هه‌مووان مام جه‌لال-ه‌، بۆیه‌ بێبه‌شداری كارای یه‌كێتی دۆخی عیراق و كوردستان به‌گشتی ئه‌م پێشكه‌وتنه‌ی ئێستای كوردستان ده‌چێته‌ دۆخ و ئاقارێكی مه‌ترسیداره‌وه‌و ده‌بێته‌ هۆی خراپبوونی ئاسایش و ئارامی وڵات و دواجار هه‌موو هاوڵاتیان لێی زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت، بۆیه‌ من وه‌كو گه‌نجێك په‌یامێك ده‌ده‌مه‌ خه‌ڵكی كوردستان كه‌ دڵسۆزانه‌ كار بكه‌ن بۆ سه‌ركه‌وتنی لیستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ ژماره‌ 266 و 77 دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه‌ یه‌كێتی بوون شانازییه‌.

رابه‌ر عومه‌ر ده‌ڵێت: یه‌كێتی خه‌باتێكی دورو درێژی هه‌یه‌ له‌مێژووی كوردا، وه‌ یه‌كێتی هه‌میشه‌ هه‌وڵیداوه‌ دۆزی كورد به‌هه‌موو جیهان بناسێنێت، بۆیه‌ ده‌مه‌وێت ده‌نگ بده‌م به‌لیستی ژماره‌ 266 بۆ په‌رله‌مانی عێراق و لیستی ژماره‌77 بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، چونكه‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆمه‌ڵێك كاندیدی به‌توانا و خاوه‌ن ئه‌زموونی دیاریكردووه‌ نوێنه‌رایه‌تیكردن له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ به‌گریكردن له‌پێناو به‌دیهێنانی ژیان و گوزه‌رانێكی باشتر و جبَه‌جێكردنی سه‌رجه‌م بڕگه‌و مادده‌كانی ده‌ستور.

وتیشی: له‌ڕابردوودا و له‌ئێستاشدا بینیومانه‌ كه‌ هه‌رده‌م یه‌كێتی گرنگی به‌توێژی گه‌نجانداوه‌ كه‌ توێژێكی زیندووی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ن و ئه‌ندازیاری هێنانی به‌رنامه‌ی تواناسازیی بوو بۆ خوێندكاران تاوه‌كو بتوانن له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات بڕوانامه‌ی ماسته‌رو دكتۆرا به‌ده‌ستبهێنن و بتوانن له‌كوردستاندا تواناكانیان بۆ خزمه‌تی وڵاته‌كه‌یان به‌كاربهێنن، هه‌روه‌ها زیادكردنی پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری كه‌ خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی به‌گه‌نجان كرد بۆ ئاسانكاری پێكهێنانی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری و چه‌ندان كاری تر بۆ خزمه‌تی گه‌نجان له‌ئه‌وه‌لیاتی كاره‌كانی یه‌كێتی نیشتمان كوردستان بووه‌.

دژوار كه‌مال ده‌ڵێت: وه‌كو گه‌نجێكی ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین ده‌نگ ده‌ده‌م به‌لیستی 266 بۆ په‌رله‌مانی عێراق و لیستی ژماره‌ 77 بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و كاندیده‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، چونكه‌ نوێنه‌رانی یه‌كێتی وه‌كو چۆن له‌ڕابردوودا توانیویه‌تی ئارامی و خۆشگوزه‌رانی بۆ كوردستان دابین بكات، ئاواش بۆ داهاتوو له‌به‌رنامه‌ی كاره‌كانیه‌تی ئارامی و خۆشگوزه‌رانی دابین بكات و خوێنی شه‌هیدان به‌فیڕۆ نه‌ڕوات و ده‌ست پێشخه‌ربێت له‌چاكسازیی و پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌ بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لیستی 266 هه‌ڵده‌بژێرم  بۆ ئه‌وه‌ی مورافه‌عه‌كه‌ی مام جه‌لال جێبه‌جێ بكرێت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شوێنه‌ دابڕاوه‌كانی كوردستان و جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 و وه‌ستان دژی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی كه‌ دژایه‌تی گه‌لی كورد ده‌كه‌ن بۆیه‌ داوا له‌هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌م به‌ویژدانه‌وه‌ ده‌نگبده‌ن به‌هه‌ردوو لیسته‌كه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.

وتیشی: گه‌نج لای یه‌كێتی چرای ئومێده‌و یه‌كێتی هه‌رده‌م گه‌نجانی به‌پاڵپشتی گه‌وره‌و وره‌ی پۆڵاینی یه‌كێتی داناوه‌و وه‌كو مامی گه‌وره‌مان ده‌لێت ئاینده‌ له‌ده‌ستی گه‌نجانی یه‌كێتیدایه‌.

هاوكار زرار ده‌ڵێت: لیسته‌كانی یه‌كێتی تاكه‌ لیستن كه‌ بتوانن به‌رژه‌وه‌ندییه‌ ره‌واكانی خه‌ڵكی كوردستان به‌دیبهێنن و كۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاتی تاك ره‌ویی و زۆرداریی بێنێ له‌ناوه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و به‌ر جه‌سته‌كردنی مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان له‌په‌رله‌مانی عێراق، وه‌كاندیده‌كانی یه‌كێتی كاندیدی گه‌نج و به‌ئه‌زموونن كه‌ كاربكه‌ن بۆ به‌دیهێنانی مافه‌كانی گه‌نجان و خه‌ڵكی كوردستان وه‌خاوه‌نی پێشینه‌یه‌كی باش و بڕوانامه‌ی به‌رزن و كارنامه‌ی جیاوازیان هه‌یه‌ له‌چاو كاندیدی لیسته‌كانیتر، چونكه‌ كاندیدانی لیستی یه‌كێتی نه‌وه‌ی مام جه‌لالن، ئه‌و پیاوه‌ی له‌ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كارییه‌وه‌ خۆی ته‌رخانكرد بۆ ئازادی و سه‌روه‌رییه‌كانی كوردستان.

وتیشی: ئومێدمان به‌كاندیده‌كانی یه‌كێتی هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كاربكه‌ن بۆ به‌پارێزگاكردنی رانیه‌ و گرنگیدان به‌ئاوه‌دانی زیاتری ده‌ڤه‌ره‌كه‌و جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی زیاتری خزمه‌تگوزاری.

PUKmedia رانیه‌ بێستون ئیبراهیم و  ئاوات عوسمان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket