riklam

پاریس.. كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان بۆ سه‌رخستنی لیستی 266 ی یه‌كێتی ئه‌نجامده‌ردێت

kurdistani 07:23 AM - 2014-04-17
پاریس پرسی هه‌ڵبژاردن و پێشهاته‌كانی تاوتوێده‌كرێت

پاریس پرسی هه‌ڵبژاردن و پێشهاته‌كانی تاوتوێده‌كرێت

‌‌به‌ئاماده‌بوونی شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د لێپرسراوی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و هاوار حاجی كارگێڕی ناوه‌ند له‌پاریسی پایته‌خت، كۆمیته‌ی ڕێكخستنی فه‌ره‌نسا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی ڕێكخست بۆ سه‌رخستنی لیستی یه‌كًێتیی نیشمانیی كوردستان.

‌سه‌ره‌تایی كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستی پێكرد،و پاشان د.لوئه‌ی جاف به‌خێرهاتنی گه‌رمی هه‌ڤاڵان خاتوو شاناز و هاوار حاجی كرد بۆ پاریس، هه‌روه‌ها به‌ گه‌رمی به‌خێرهاتنی هه‌ڤاڵانی ئاماده‌بووی كردو و ئامانجی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی خسته‌ڕوو.

د‌واتر خاتوو شاناز به‌تێروته‌سه‌لی باسی پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كرد و هه‌ل ومه‌رجی  سیاسی و ئه‌گه‌ره‌كان وپێشهاته‌كانی به‌رده‌م  یه‌كێتی شیكرده‌وه‌. ‌له‌پلان وكاره‌كانی ناوه‌ند بۆ ڕێكخستنه‌كانی ئۆروپا له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌، كه‌ به‌ چاره‌نووساز وه‌سفیكرد، هه‌ڤاڵانی ئاگاداركرده‌وه‌. له‌ به‌شێكی تری ووته‌كه‌یدا، جه‌ختی كرده‌وه‌ له‌سه‌ر هاندانی ئه‌ندامان، و لایه‌نگیران، و دۆستان و  ده‌نگده‌رانی یه‌كێتی بۆ به‌شداریكردن له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و سه‌رخستنی لیستی یه‌كێتی.

‌له‌به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌، هاوار شێوازی به‌شداریكردن له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ ده‌ره‌وه‌ و پێویستییه‌كانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی بۆ ئاماده‌بوان باسكرد.
 پرۆسه‌ی ده‌نگدان له‌ ناو نووسینه‌وه‌ تا فه‌رزكردنی ده‌نگه‌كانی باسكرد، و جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر نه‌هێشتنی هه‌ڵه‌ و فێڵه‌كانی فه‌وتانی ده‌نگ، و پێویستی ئاگاداركردنی ده‌نگده‌ران كه‌ به‌ئاگابن له‌كاتی ناونووسین و ده‌نگدان.

‌له‌ كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌رگای پرسیارو وه‌ڵام كرایه‌وه‌ بۆ هه‌ڤاڵان ، و به‌پێشنیارو ڕاو و بۆچوونه‌كانیان وپرسیاره‌كانیان وگوێ گرتن و وه‌ڵامدانه‌وه‌یان له‌ لایه‌ن لێپرسراوی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌و جێگره‌كه‌ی، كۆبوونه‌وه‌كه‌  زیاتر له‌سێ كاتژمێری خایاند.


PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket