riklam

توركیا.. له‌ مانگی ئابدا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجامده‌درێت

kurdistani 09:16 PM - 2014-04-17
دیاریكردنی رۆژی ده‌نگدان له‌ توركیا

دیاریكردنی رۆژی ده‌نگدان له‌ توركیا

لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ وڵاتی توركیا رایگه‌یاند كه‌ له‌ سه‌ره‌تای مانگی ئابی ئه‌مساڵدا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی وڵات ئه‌نجام ده‌درێت.

لیژنه‌ی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ وڵاتی توركیا رایگه‌یاند:  بڕیاره‌ له‌ رۆژی 10 مانگی ئابی ئه‌مساڵدا خولی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له‌ وڵاتی توركیادا ئه‌نجام بدرێت، هه‌روه‌ها له‌ رۆژانی 31 ته‌موز بۆ 3 ئاب ده‌نگده‌رانی توركیا له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌نگ به‌ كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی ده‌ده‌ن.

ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵی توركی باسی له‌وه‌شكرد كه‌ ئه‌گه‌ر هات و پێویستی كرد ئه‌وا خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ له‌ رۆژی 24 ئابدا ئه‌نجامده‌درێت.

 ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی وڵاتی توركیا له‌ مانگی ئابدا به‌ سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجام بدرێت ئه‌وا ده‌بێته‌ یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردن له‌و وڵاته‌دا كه‌ سه‌رۆك له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه‌ دیاری بكرێت، چونكه‌ پێشتر سه‌رۆكی وڵات له‌لایه‌ن ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانه‌وه‌ ده‌ستنیشان ده‌كرا.

له‌ ئێستاشدا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ گفتوگۆكان له‌ نێوان هه‌ریه‌كه‌ له‌ عه‌بدوڵا گولی سه‌رۆكی ئێستای توركیا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی سه‌رۆك وه‌زیراندا به‌رده‌وامه‌ له‌باره‌ی ئاڵوگۆڕكردنی پۆسته‌كانیان، به‌جۆرێك كه‌ ئه‌ردۆگان ده‌یه‌وێت له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی وڵاتدا پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران بدات به‌ عه‌بدوڵا گول.


PUKmediaسه‌رچاوه‌ IMN  

و. ره‌هێڵ مه‌حمود

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket