riklam

سۆسیال دیموكراتی سوید پشتیوانی بۆ كاندیدانی لیستی 266 و 77 ی یه‌كێتیی دووپاتده‌كاته‌وه‌

kurdistani 07:28 PM - 2014-04-17
تادێت پشتیوانیه‌كان بۆ لیستی 266 و 77 ی یه‌كێتی زیاد ده‌بێت

تادێت پشتیوانیه‌كان بۆ لیستی 266 و 77 ی یه‌كێتی زیاد ده‌بێت

رزگار عه‌لی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی سێی ڕێكخستنی هه‌ولێر له‌ باره‌گای مه‌ڵبه‌ند پێشوازی له‌ وه‌فدێكی لاوانی سۆسیال دیموكراتی سوید كرد.

ئه‌مڕۆ 17-4 لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند له‌ باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی سێی رێكخستنی هه‌ولێر پێشوازی له‌ وه‌فدێكی گه‌نجانی سۆسیال دیموكراتی سوید كرد،  كه‌ پێك هاتبوون له‌ (گابریل ویك سترۆم) سه‌رۆكی لاوانی سۆسیال دیموكرات ئینته‌رناسیۆنالی سوید و (نور ئه‌ریكسۆن) سكرتێری لاوان و كاندیدی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا و (رۆژگار وه‌تمانی) كارگیڕ و به‌رپرسی كاروباری ئه‌وروپای لاوانی سوسیال دیموكراتی سوید و (دارینا ئاغا) سكرتێری نێو ده‌وڵه‌تی لاوانی سۆسیال دیموكراتی سوید (یه‌عقوب ئه‌ندرشۆن) لێپرسراوی ڕێكخستنه‌كانی سوید و (سه‌میر ساڵح) نوێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ سوید و (شۆڕش قادر) نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ وڵاتی سوید.

تیایدا وه‌فدی میوان مه‌به‌ستیان له‌م سه‌ردانه‌ له‌ نزیكه‌وه‌ ئاشنا بوون بوو به‌ ره‌وشی په‌ناهه‌نده‌كانی ڕۆژئاوا به‌ گشتی له‌ كوردستان.
 
له‌ دانیشتنه‌كه‌یاندا لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند باسی له‌ باروگوزه‌رانی خه‌ڵكی شاری هه‌ولێر و دڵسۆزی یان بۆ ڕوانینه‌ ئه‌و بابه‌ته‌و هاوكاریكردنی په‌ناهه‌نده‌كانی ڕۆژئاوا كرد.

دواتر له‌ لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ وه‌فدی میوان سه‌رسامی خۆیان ده‌ربڕی به‌و هه‌موو دڵفراوانی و هاوكاری كردنه‌ی خه‌ڵكی هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری بۆ پشتگیریكردن و هاوكاریكردنی ئاواره‌كانی ڕۆژئاوا.

هه‌ر له‌م سه‌ردانه‌یاندا پاڵپشتی و پشتیوانی خۆیان بۆ كاندیدانی هه‌ر دوو لیستی 266 و 77 ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ربڕی مه‌به‌ست تێیدا نزیك كردنه‌وه‌ی لاوانی كوردستان و وڵاتی سوید و ئاشناكردنیان به‌ یه‌كتریه‌.

 له‌ كۆتایدا لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند خۆشحاڵی خۆی ده‌بڕی بۆ سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ كوردستان و بۆ پاڵپشتی كردنی گه‌نجانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئه‌و پاڵپشتی و پشتیوانیه‌ی وه‌فدی میوان بۆ كاندیدانی هه‌ردوو لیستی  266 و 77  ی یه‌كێتی .


PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket